ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی ده‌ڵێ له ساڵدا زیاتر له یه‌ک میلیۆن که‌سی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ تا ١٩ ساڵ له ماڵی باوانیان ڕاده‌که‌ن که له نێوان سه‌دی ٦٠ تا سه‌دی ٧٠ ی ئه‌وان کچ‌و له نێوان سه‌دا ٣٠ تا سه‌دی ٤٠ ی ئه‌و که‌سانه کوڕن.
ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی ده‌ڵێ ئامارێکی ڕوون‌و ده‌قیق له کچانی ڕاکردوو له ئێران له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، چونکی ده‌سه‌ڵات له ئێران ئه‌و به بابه‌تێکی ته‌واو نهێنی داده‌نێ‌و کاربه‌ده‌ستان ئاماری پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته ئاشکرا ناکه‌ن.
کارناسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێن بارودۆخی دژواری ژیان، هه‌ژاری، ئازار‌و ئه‌زیه‌تی جهستهییو جنسی، به‌ستنه‌وه‌و سنووردارکردنی له‌ڕاده‌به‌ر، شکاندنه‌وه، که‌میی سۆز‌و خۆشه‌ویستی له بنه‌ماڵه‌داو شووکردنه‌وه‌ی دایک یان ژنهێنانه‌وه‌ی باوک به‌شێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕاکردنی کچان له ماڵن. به‌ڵام نیزیک به سه‌دی 10 ی کچانیش له‌به‌ر دۆزینه‌وه‌ی کاری پڕداهات، خۆشبژیویی زیاتر‌و خه‌ونه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان که پێیان وایه ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ‌دا پێیده‌گه‌ن، له ماڵی باوانیان ڕاده‌که‌ن.
چاوه‌دێرانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و کچانه له ژێر کاریگه‌ریی بانده‌کانی قاچاغی کچان‌و ژناندا به به‌ڵێنی چوونه‌ده‌رێ له وڵات‌و خۆشبژیوی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌کان زۆربه‌ی ئه‌و کچانه‌ی له شاره بچووکه‌کان ڕاده‌که‌ن، ڕوو له شاره گه‌وره‌و مه‌زهه‌بییه‌کانی وه‌ک تاران، مهشههدو قوم ده‌که‌ن.