کهسێکی دڵسۆزی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت له ئاودا خنکا.
ڕۆژی چوارشهممه، ١٥ ی گهلاوێژ لاوێک بە ناوی حەسەن کۆڕی حاجی مەحمەد ناسراو بەمەحەمەد دیسکۆ تەمەن ٣٧ ساڵ کە بۆ سەیران چووبوونە سەرچۆمی کەڵوێ، لەبەرماڵی ڕەزکەو نیزیک شیخەسوور خەریکی مەلەکردن دهبن؛ بهڵام بەهۆی ئهستەمبونی شوێنەکە نەیتوانیوه خۆی ڕزگاربکاو خنکاوه.
حەسەن لاوێکی بە هەستو دڵسۆز بوو. ئهو وەک لایەنگرێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، چالاکانە لە ئەرکە نەتەوەییو نیشتمانییەکاندا بەشدار دەبوو.
ناوهندی ڕاگهیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ مەرگی ناوەختی ئهو لاوه بە داخهو بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیو کەسوکاو خۆشەویستانی دهکا.