حه‌فتا ساڵ شورش و خه‌بات بڕینی ڕێی هات و نه‌هات
حه‌فتا ساڵ فه‌خرو شانازی خه‌بات و خوێن و گیانبازی
حه‌فتا میداڵی سه‌رکه‌وتن هه‌دانه‌دان و نه‌سره‌وتن
حه‌فتا شه‌می شه‌وگار به‌زێن حه‌وت ده‌یه‌ی دوژمن ته‌زێن
قوربانی دان و کۆڵ نه‌دان زۆر سه‌رکه‌وتن و تێ شکان
به‌ڵگه‌و کارنامه‌ی خه‌باتن مێژوی حیزبی دێموکراتن
ئه‌ی حیزبی پێشه‌وا قازی! که پێشره‌و بوو بۆ گیانبازی
تۆ ناسنامه‌ی گوردی گوردی شاهۆی، قه‌ندیلی، هه‌ڵگوردی
گه‌لاوێژ که ڕوون و ته‌رزه به ناوی تۆوه سه‌ر به‌رزه
تۆ خوێندنگه‌ی لاوی ژێری زانکۆی پیری به ته‌دبیری
سه‌رت له ته‌شقی ئاسمانه ناوت هاوتای کهشکهشانه
ره‌وه‌ی هه‌ورت له ژێرپێ یه ناحه‌زت جه‌رگی توێ توێ یه
تۆ مه‌شخه‌ڵی داگیرساوی شوورای قه‌ڵای نه‌گیراوی
بانگی هه‌ستان و ڕابوونی ئاسۆی ڕوونی ڕزگار بوونی
هه‌ر تۆ بووی قیبله‌گای کوردان کردت به نه‌ورۆز ڕێبه‌ندان
مێژوت له نوێ بروژاندهوه ئاڵای کوردت شه‌کانده‌وه
یه‌که‌م کۆماری کوردستان رزگاری ده‌ری بن ده‌ستان
هیوای کوردی ڕهنجهڕۆبوو به‌رهه‌می خه‌باتی تۆ بوو
له ڕێی تۆ دا مه‌زن و سه‌ردار به سه‌ر به‌رزی چوونه سه‌ر دار
له دوای حه‌فتا ساڵ گۆڵ نه‌دان زۆر سه‌رکه‌وتن و تێ شکان
ئێستاش ئاڵات شه‌کاوه‌یه چیا و که‌ژ به تۆ ڕازاوه‌یه
هه‌ڵۆی به‌رزی لێ نه‌بڕاوه ناوت هه‌روا به‌رزه ناوه
سه‌رمه‌شقی مێژوی خه‌باتی مه‌شخه‌ڵی رێگای نه‌جاتی
کۆیه، ئازادی ژماره دوو
31ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1394 هه‌تاوی
لە ژماره ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه