رۆژی چوارشەممە ١٣ی مارسی ٢٠١٩ هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەشداری کاک خالید عەزیزی، و کاک خدر هەمزە نیژاد و کاک عەلی مازوجی دیداریکێان لەگەڵ دوکتور توماس نادیر و نوێنەرەکەی ئاندریاز ریندڵ، بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئوروپای شەرقی وەزارەتی دەرەوە و هەروەها دوکتور شنیتسێر و نوێنەری خاتوو ئنیس ئتەڵ، بەرپرسی سیاسەتی ئەمنیەتی ئەورپا و رۆژهەڵاتی ناوراست لە دەفتەری سەرۆک وەزیران، ئەنجام دا.
کاک خالید عەزیزی لە ئەو دیدارە لەگەڵ کاربەدەستانی ئوتریشی هەل ومەرجی نالەباری ئێرانی لە ژێر سێبەری قەیرانی ئابوری بە هوێ ئابڵۆقەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوماری ئیسلامی و هەروەها لە ژێرپێنانی مافی مروڤ، ئیعدام و ئەشکەنجەی لاوان لە ئێران و بەتایبەت کورد و هەڵاواردنی ژن و پیاو و زوڵم و زۆر لە ژنان و هەروەها پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە و تروریزمی گروپە توندرەوەکانی ئیسلامی باسیکی چروپری کۆبونەوەکە بوو.
دووکتور توماس نادر لە باسەکەی دا ئاماژەی بەوە کرد کە پەروەندەی تیروری دوکتور قاسملو ئێستاشی لەگەڵ بێ دانەخراوە. لە باسەکانیدا رایانگەیاند کە لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری و پشتیوانی لە مافی مروڤ لە ئێران دەکەن.
کاک خالید عەزیزی داوای لە هەیئەتی میواندار کرد کە لە ئاستی یەکیەتی ئورپاشدا پرسی کوردی ئێران ودیموکراسی و مافی مروف لە ئێران بەرز رابگیردری و بەدواداچونی بۆ بکرێ