زێڕینن
ده فته ری شێعرم
داته کاند
زێڕینن
ده‌فته‌ری شێعرم
داته‌کاند
بە ئاراسته‌ی شنه‌ی باکوور
وشه‌کانم هه‌ڵوه‌راند
به‌روه شاری دڵداریم
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی زنجیر کراوه
وشه‌کانم دایه ده‌ستی شۆلاوکهی ڕووبار
بوون به چیرۆکی ژیان
باسی ئازادی ببه‌نه‌وه
بۆ خه‌ڵکی یه‌خسیرم
له ڕۆژهه‌ڵات
خه‌ونه‌کانم
پڕن له دۆستان
پڕن له ناڵه‌ی بێکه‌سان
پڕن له ئازاری ده‌سته په‌ڕیوه‌کان
جه‌سته خوێناوەڵەکانی مه‌یدانی ڕه‌جم
ئه‌ستۆ شکاوه‌کانی
په‌تی سێداره‌ی سه‌ر شه‌قام
ئیدی دایکم ناگری بۆ دووریم
و دایه گه‌وره
ڕووحی ئاسووده‌یه له به‌هه‌شت
و دایکی مه‌نسور ئاڕوهند
چاوه‌ڕێمه
ده‌بێ بگه‌مه خانووی دڵه خه‌مباره‌که‌ی
بۆ کوتنه‌وه‌ی وشه‌ی ڕه‌مزاویی
سڵاو ئازادی
سڵاو ڕزگاری …
ئازاد کەریمی
کونه‌ڕێ – سه‌رسنوور – سهنگهرهکم
14/4/1394
لە ژماره ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه