ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی ھەیئەتی حیزبی دیموکراتی کورستان بە سەرپەرستی کاک خالد عەزیزی و هاوڕێیەتی بەڕێزان کاک خدر ھەمزەنژاد بەرپرسی کۆمیتەی ئوتریش و کاک عەلی مازوجی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان، لەگەڵ ھەیئەتی دادگوستەری ئویریش بە بەشداری دوکتور ئەندریاس پۆلاک بەرپرسی بەشی ئینتەرناسیونالی وەزارەتی دادگوستەری ئوتریش ومدوکتۆر ئشتفان بەننەر دادوەری گشتی بەشی تاوانە نێونەتەوەییەکان دیداریان کرد.
لەو دانیشتنەدا بەڕێز خالید عەزیزی ئاماژەی جەنایەتی تێرۆری ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری وییەن،ی پایتەختی یوتریش کرد و گووتی: ئەوە سی ساڵ بە سەر تیرۆری دوکتۆر قاسملو لە شاری ویەن تێپەڕ دەبێت ، بەڵام تا ئێستاش ئەو پەروەندەیە بە ئاکام نەگەیشتوە. ئێمە ئەو وتەی وەزیری دادگوستەری ئوتریش، دوکتۆر یۆسف مۆسەر، بە پایەی باسەکەمان دادەنەین کە دەڵێت سیاسەت تابعی قانون بێت، داوای خۆمان لە وڵاتی ئوتریش تازە دەکەینەوە کە بە دواچونێکی عادڵانە بۆ پەروەندەی دوکتۆر قاسملو دەست پێ بکرێتەوە و قاتڵانی ئەو جنایەتە بدرێنە دادگا و سزای تاوانەکەیان وەرگرن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا کاک خالید باسی ئەوەی کرد کە ڕاست بوونەوەی کۆماری ئیسلامی شێعە وە پاوان خوازی و بڵاو کردنەوەی تیرۆر لە ناچەکەدا بووتە ھۆی دژکردەوەی ھێزە سوونەکانی ناوچە و پەرە ئەستاندنی تیرۆر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئوروپا دا. بۆ بەربەست کردن و پێش گرتن لە دووبارە بوونەوەی جەنایەتی وییەن و گشت ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی لە ساڵانی ڕابردوو دا ڕوویان دا، پێویستە پەروەندەی ھەموو ئەو قەتڵە سیاسیانە زیندوو بکرێنەوە و پێش بە نفوزی ئێران لە ناوچەکە بگیرێت .
ھەیئەتی خانەخوێ تێگەشتنی خۆیان بۆ ھەست و ئێحساسی گەلی کورد دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەو پەروەندەیە لە بەر ئەو ئاستەنگانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دروستی کردووە بابەتێکی زۆر پڕ کێشە و ئاڵۆزە، بەڵام لە ڕوانگەی سیستەمی دادگایی ئوتریش پەروەندەیەکی کراوەیە و وە قاتڵانی ئەو جنایەتە ئێستاش حوکمی بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لە سەرە.