• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سوپاسنامە‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده پاش وه‌رگرتنی دوکتوڕای فه‌خری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/14
جۆری بابەت: سیاسی, کوردستان

ئەوکاتەی مرۆڤ نازانێ چ‌ بڵێ و چ‌‌ بنووسێ

لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی مارسی ٢٠١٩دا مامۆستایەکی بەڕێزی زانکۆی کۆیە ئاگاداری کردم کە  ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاری داوە دوکتۆرای شانازی (فەخری- ئیفتیخاری) بداتە تۆ. چونکە بەڕاستی و بێ خۆبەکەمگرتن پێم‌وابوو ئەم بەخشینە زۆر لە خزمەتەکانی من گەورەترە بەدڵەوە داوام کرد کە واز لەو بیرۆکەیە بێنن. بەڵام لە وەڵام‌دا پێی‌گوتم کە شتەکە لە بیرۆکە تێپەڕیوە و تەنانەت ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییشی بۆ وەرگیراوە. ئاکام، بە خۆشحاڵی و سوپاسەوە پێشوازیم لە بڕیارەكه‌ کرد و ئەوە بوو کە ڕۆژی یەکشەممە ١٠/٣/٢٠١٩ بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەکە دیاری کرا. هێشتا چەند ڕۆژێکی مابوو بگەینە ١٠ی ئادار کە ئاگادار کرام ئەنجومەنی ئاکادیمیای کوردییش لە مانگی ١١ی ٢٠١٨دا بڕیاریان داوە بە بەخشینی ئەندامەتیی شانازی (شەرەف) گەورەم بکەن و ساغ بوونەوە کە هەر ئەو ڕۆژە و لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بڕوانامەکەم پێ ببەخشن.

حەز دەکەم وەبیر بێنمەوە کە ئەمە سێیەمین جار بوو ئەکادیمیای کوردی منی بەسەر دەکردەوە: لە سەردەمی سەرۆکایەتیی بەڕێز دوکتۆر شەفیق قەزازدا بە بەخشینی ئەندامەتیی پشتیوان (مؤازر) گەورەی کردم و لە دەورانی سەرۆکایەتیی بەڕێز دوکتۆر نووری تاڵەبانی‌دا بەبۆنەی ٧٥ساڵەی لەدایکبوونم لەوحی ڕێزلێنانی پێ‌بەخشیم و ئێستاش کە بەڕێز دوکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی سەرۆکایەتیی ئه‌کادیمیای کوردیی لەئەستۆیە بە دانی ئەندامەتیی شەرەف منەتباری دەکردم.

ڕۆژی ١٠/٣/٢٠١٩ سەعات ١٠ی بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێز دوکتۆر وەلی  مەحموود سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لەلایەک و بەڕێز دوکتۆر عەبدولفەتاح سەرۆک و سێ بەڕێزی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەکادیمیای کوردی لەلایەکی دیکە و بە بەشداریی دەیان کەس لە گەورەئەدیبان و نوێنەرانی بەشێک لە حیزبە سیاسییەکان و کەسایەتییە ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتیییەکان و سکرتێر و چەندکەس لە ئەندامانی ڕێبەری و ژمارەیەکی زۆر لە کادر و ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خەڵکی شارەکانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێک‌هات.

له‌و ڕێوڕەسمەدا مامۆستای زانا و ئەدیب دوکتۆر عوسمان دەشتی کە یەکێک لە ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنەی ئامادەکردنی ئەو ڕێوڕەسمە بوو، بۆخۆی بەڕێوەبردنی بەرنامەکەی وەئەستۆ گرت و بە خوێندنەوەی هێندێ دەقی جوانی ئەدەبی لە نووسینی خۆی و هێندێ شێعری گەورەشاعیرانی کورد لە نێوئاخنی  بەرنامەکان‌دا چێژێکی تایبەتیی بە ڕێوڕەسمەکە بەخشی. ئەو وتە بەنرخانە کە لە زمانی بەڕێوەبەری بەرنامەوە، یان لە وتاری ڕێزدار دوکتۆر حەیدەر لەشکری‌دا لەلایەن زانکۆوە و بەڕێز دوکتۆر ڕێبوار سیوەیلی‌دا لەلایەن ئەکادیمیاوە دەرهەقی من گوتران هەر ئەوەندە دەتوانم بڵێم پتر لە خۆشحاڵی مایەی بەخۆداشکانەوەی من بوون.

سەرەنجام بەوپەڕی سوپاس و پێزانینەوە لەلایەن پڕۆفیسۆر دوکتۆر وەلی مەحموودەوە بڕوانامەی دوکتۆرای شانازی لە بواری وەرگێڕان‌دا و لەلایەن پڕۆفیسۆر دوکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی‌یەوە بڕوانامەی ئەندامەتیی شانازیی ئەکادیمیای کوردیم پێ‌بەخشرا.

وەفا و پێزانین داوام لێدەکەن کە بڵێم لە کۆیەی مەڵبەندی هەڵکەوتنی زانایان و ئەدیبان و هونەرمەندان و…، کۆیەی بەهرەپەروەریش ئەمە سێیەم جار بوو کە خزمەتە فەقیرانەکانی من پاداش دەکران.  پێشتر جارێک بە بەخشینی خەڵاتی سەید برایم و جارێک بە بەخشینی لەوحی ڕێزلێنان لەکتێبخانەی گشتی و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەسەر کرابوومەوە.

بڵاوبوونەوەی خەبەری بەخشینی دوکتۆرای فەخری لەلایەن زانکۆی کۆیەوە بە من -کە هەر وەک لەوێدا گوتم لە پاداشی کارەکانی من زیاترە و ڕۆبی زانکۆ بەبەری من گوشادە- شەپۆلێک لە دەستخۆشی لە زانکۆ و پیرۆزبایی لە منی  لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان وەڕێ خست. بە سەدان کەس  لە ئەدیبان و ئەدەبدۆستان و دۆستان و هاوڕێیانم بە تەلەفون، بە کورتەپەیام، بە ئیمەیل یان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکانەوە خۆشحاڵیی خۆیان لەو ڕووداوە دەربڕی و پیرۆزبایی¬یان لەمن کرد. ڕەنگە زیادم نەگوتبێ کە بڵێم ئەگەر هەموو نووسینەکانی سەروەران لەوبارەیەوە بخەینەوە سەر یەک، شتێکی زۆری لە سەرجەم ئەو بەرهەمانە کەم نابێ کە بە قەڵەمی من کراونە کوردی و ئێستا لەسەریان خەڵات دەکرێم.

لە ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی دوکتۆرای شانازی و ئەندامەتیی شانازیی ئەکادیمیادا بە زمانێک کە بەڕاستی بۆخۆم لێی شەرمەندە بووم و شایانی ئەو کۆڕە نەبوو،سوپاس و پێزانینی خۆم پێشکێشی هەردوو دەزگای زانستی -زانکۆی کۆیە و ئەکادیمیای کوردی-کرد. ئێستاش کە دەمەوێ سوپاسی لوتف و گەورەیی ئەوانە بکەم کە بەڕێگای جۆربەجۆردا و بەو وشە و ڕستە بایەخدارانە پیرۆزبایی‌یان لێ‌کردووم، قەڵەمم لە زمانم کۆڵەوارترە، بەتایبەتی کە نەم‌توانیوە و ناتوانم وەڵامی یەک‌بەیەکیان بدەمەوە. کەوایە لێرەش‌دا وێڕای سوپاس و پێزانینم بەو سەروەرانە دەڵێم “کەمی من و کەرەمی ئێوە” و ئەمن مەمنوون .

ئیزن دەخوازم بڵێم دەگەڵ ئەوپەڕی شانازیم بەو بڕوانامەیە و دەگەڵ ئەوەی بۆ منی سەوداسەری ڕێگای ڕزگاریی کوردستان هیچی لە بڕوانامەی زانکۆکانی کامبریج و هاروارد کەمتر نیە، ئەوەی زۆرتر منی خۆشحاڵ و سەربەرز کرد ئەو شەپۆلە پیرۆزبایی و میهرەبانی‌یە بوو. به‌ڵام ڕێگام بدەن دوو تێبینی دەرببڕم یەکەم ئەوە که جێی خۆیه‌تی بەسەرکردنەوەکەی ئەکادیمیای کوردییشمان له‌به‌رچاو بێ، دووەمیش ئەوە کە چەند کەسێک -بێگومان لەڕێی لوتفەوە- منیان بە دوکتۆر ناوبردبوو. ئەمن نەبوومە دوکتۆر، دوکتۆرا بەرهەمی دەوری بیست ساڵ دەرس‌خوێندن و دانیشتن لەبەر دەمی مامۆستایە. لەحاڵێک‌دا ئەمن دەقیقەیەک لەپای تەختەڕەشەی قوتابخانە ڕانەوەستاوم. وەرگرتنی ئەو بڕوانامەیە کە زۆریشی پێ سەربەرزم تەنیا بەمانای وەرگرتنی نمرەی قبووڵی لە سەر وەرگێڕانەکانمە و چیش لەوە خۆشتر؟ هیوادار و تکاکارم هیچ‌کەس ئەو عینوانە بۆ من بەکار نەهێنێ.  جارێکی دیکە سوپاس بۆ زانکۆی کۆیە، ئەکادیمیای کوردی و هەموو ئەوانەی بە هەر ڕێگایەک‌دا بەسەریان کردمەوە.

عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە

کوردستان-کۆیە

١٣/٣/٢٠١٩

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist