لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایگەیاند کە ئەو هەشت چالاکە ژینگە پارێزەی کە لە زیندان دان، شیمانە دەکرێ لە سێدارە بدرێن یا حوکمی زیندانی دریژماوەیان بەسەردا بسەپێندرێ. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە دادگاییکردنی ئەوان بەشێوەیەکی زۆر ناعادڵانە بەڕێوەچوە. هەروەها ئەوان لە زینداندا باسیان لە ئەشکەنجە و ڕەفتاری ناشایستی کاربەدەستانی ڕێژیم لەسەر خۆیان کردووە.
ئەو هەشت چالاکە ژینگەپارێزە بریتین لە ” سام ڕەجەبی، ئەمیر حوسێن خالقی، هومەن جوکار، سپیدە کاشانی، نیلوفەر بیانی، تاهیر قەدیریان، عەبدولڕەزا کوهپایە و مراد تاهباز” کە زیاتر لە یەکساڵە لە لایەن سپای پاسدارانەوە زیندانی کراون. یەکێکیتر لە زیندانییەکان بە ناوی سەعید ئیمامی بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زینداندا گیانی لەدەستدا.