بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی کورد رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خاوه‌نی یه‌کێک له کۆنترین حیزبه سیاسییهکانە، بێگومان به‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی کورد به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵات شوێندانه‌ری خۆی هه‌بووه، چونکه هه‌ر بزاڤێکی سیاسی له‌سه‌ر ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و گه‌له کاریگه‌ریی هه‌یه. ئه‌مه له‌لایەک و لە لایه‌کتر ئه‌ده‌بی به‌رگریی (مقاومت) هه‌ڵقوڵاوی هه‌لومه‌رجی خۆڕاگرانه و به‌رگریی کردنه. به له بەرچاوگرتنی ئه‌م دووخاڵه گرینگ و شوێندانه‌ره و به خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای بۆمان ده‌رده‌که‌ویت که بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته خه‌باتی میللی دیموکراتیکی رۆژهه‌ڵات له ته‌مه‌نی دوور و درێژی 70ساڵه‌ی خۆی هه‌م به‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کاریگه‌ریی هه‌بووه هه‌م له ورووژاندنی ئه‌ده‌بی به‌رگریی. کاتێک پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی له سه‌ر به‌ستێنی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.کا ڤ، به ئایدیایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی حیزبێکی مودێرن به‌ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان داده‌مه‌زرێنن و پاشان له دووی رێبه‌ندان ده‌وڵه‌تی کۆماری کوردستان ڕاده‌گه‌یەنن ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌ن و ئه‌زموونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه کورت بوو، به‌ڵام له لێکدانه‌وه‌ی مێژوویی و زانستییانه ده‌رده‌که‌وێ که تا ئه‌وکات کورد هیچکات سیاسییانه له گه‌ڵ داگیرکه‌ران و هاوکێشهسیاسییهکان به‌شێوه زانستی هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردبوو، به‌ڵکوو زیاتر به چه‌شنی ئیحساسی /فه‌لسه‌فی به‌ربه‌ره‌کانی کردووه، هه‌تا به بیرمه‌ندیی پێشه‌وا له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاردا کورد قهبارەی نه‌ته‌وه‌یی به خۆی ده‌گرێ و بۆ گه‌یشتن به مافی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و جوغرافیایی خۆی دێته مه‌یدانه‌وه. به له‌به‌رچاو گرتنی ره‌وتی مێژووی ئه‌ده‌بی ههرگهڵیک ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موو سه‌رهه‌ڵدان و رووداوه‌کان به‌سه‌ر وێژه و ئه‌ده‌بی ئه‌و گه‌له کاریگه‌ریی هه‌بووه. له لایەکیتر هه‌موو بیرۆکه سیاسییه‌کان بۆ به‌ره‌وپێش بردن وجێ خستنی بیرۆکه‌ی خۆیان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که له هونه‌ر وه‌کوو زمانێکی جوان و شوێندانه‌ر که‌ڵک وه‌ربگرن. بۆ نموونه نیزامی فاشیستی ئیتالیا به‌ته‌واوی هونه‌ری سینه‌مای کرده تریبۆنێک بۆ بانگه‌شه‌ی خۆی.که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌رێنی و نه‌رینی له هونه‌ر به‌گشتی بابه‌تی ئه‌م باسه نیه که جێگه‌ی مشتومڕو خه‌سارناسییه. به‌ڵکوو له‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌درێ کاریگه‌ریی بزاڤی رزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌ڵات و له ژێر ناوی حیزبی دیمۆکرات، به‌سه‌ر ورووژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی شوناسخوازی تاکی کورد له رایه‌ڵی ئه‌ده‌بیاته‌وه بخه‌ینه به‌ر باس.
یه‌ک لە خه‌ساره هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌لی کورد لانیکه‌م له دوای شه‌ری ئه‌وه‌ڵ و دووهه‌می جیهان که بۆته له‌مپه‌رێک که ئه‌م گه‌له نه‌توانێ به مافه ڕه‌واکانی خۆی بگات، لاوازی ناسیونالیزمی کوردیی بووه. ئه‌گه‌ر پێشه‌واقازی محه‌مه‌د به وردبینیه‌وه چاو له بواری فه‌رهه‌نگ ده‌کات وفه‌زای سیاسیی کۆمار به کراوه‌یی ده‌هێڵێت و ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتی شاعیری میللی ده‌به‌خشێت به مامۆستا “هێمن”ی لاو، نیشان له‌وه‌یه که وه‌کوو سه‌رۆک حکوومه‌تێک هه‌ستی به‌وه کردبوو که زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کاراترین و به‌هێزترین زمانه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی حه‌قخوازیی و بۆ ورووژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌ر به‌و شێوه که سه‌رده‌مانێک دوای هاتنه ئارای بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له جیهان و هه‌ڵکردنی هێندیک دروشمی ئینسانی وه‌کوو یه‌کسانیخوازی و دادپه‌روه‌ریی به‌شێکی زۆر له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی له ده‌وری خۆی خڕکرده‌وه به‌هه‌مان شێوه حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتیک بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێکی زۆر له نووسه‌ران وفه‌رهه‌نگ دۆستانی ده‌روه‌ست روویان تێکردوه، ده‌توانین بڵێین هاتنه مه‌یدانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی هه‌ڵسوور و دڵسۆز وه‌کوو “هیمن و هه‌ژار و قزڵجی و…گرینگی دان به په‌ره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب میراتێکی به بایه‌خه که له حکوومه‌ته ساواکه‌ی پیشه‌وا به یادگار ماوه‌ته‌وه.که به‌شێکی بریتین له ده‌رکردنی رۆژنامه و بڵاڤۆکی کوردی،گۆڤاری تایبه‌ت به ژنان و منداڵان، نواندنی شانۆ و هه‌روه‌ها یه‌که‌م کورته چیرۆکی کوردی به‌ناوی “پێکه‌نینی گه‌دا” هه‌ر له‌سه‌رده‌مه ده‌نووسرێت. دوای هه‌ره‌س هێنانی کۆماری کوردستان درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێچکه و رێبازه واته حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌رگه‌رچی نێوه‌ی زیاتر له ته‌مه‌نی خوی نه ته‌نیا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، به‌ڵکوو له ده‌ربه‌ده‌ری و تاراوگه‌نشینی ژیاوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاورێکی خێرایی بده‌ینه‌وه له مێژووی ئه‌م بزاڤه به دیدی ئینسافه‌وه هه‌ڵیسه‌نگێنین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، که‌می خزمه‌ت به بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ نه‌کردوه، به‌ڵکوو سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی ئاسته‌م و نه‌خوازراو زۆریش بۆ خزمه‌ت به‌م بواره هه‌وڵی داوه هه‌رچه‌ند جێگه‌ی خۆیه‌تی له سه‌ر ره‌که‌به‌رایه‌تی سیاسی و له‌یه‌ک حاڵی نه‌بوون و که‌م لوتفی کردن به چه‌ند که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی له کاتی خۆی! وه‌کوو خه‌سارێک له به‌رچاو بگیردرێت که چیتر دووپات نه‌بێته‌وه. به‌ڵام کارنامه‌ی ئه‌م حیزبه له بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگه‌وه به نیسبه‌ت رێکخراوه‌کانی دیکه کارنامه‌یه‌کی خاوێنی هەیە، ده‌توانین له‌م دوو سۆنگه‌وه ئاماژه‌ی پێبکه‌ین:
1-گه‌شه و په‌ره‌پێدان به زمانی کوردی
زمان وه‌کوو بنه‌ڕه‌تیترین هێمای نه‌ته‌وه‌یی و مافی ره‌وای گه‌لان هه‌ر له ده‌سپێکی دامەزرانی حیزبی دیمۆکرات واته سه‌رده‌می کۆماری کوردستان گرینگی خۆی هه‌بووه ئیستاشی له گه‌ڵ بێ هه‌ر ئه‌و بایه‌خه‌ی هه‌یه. له کاتێک که یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت رێژیمی پاشایی حاشاکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌لفوبێی کوردی بوو به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی کورد له ئێران. حیزبی دیمۆکرات له‌وپه‌ڕی بێئیمکاناتیدا زۆر هه‌وڵی داوه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی زمانی کوردی و هاوکات له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی به چاپ و بڵاوکردنی رۆژنامه به زمانێکی ره‌سه‌ن وپاڕاو بۆته فێرگه‌ی ڕاهێنان و بارهێنانی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان.
2-سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی به‌رگریی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌شه‌نه‌ی بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ش
ئه‌ده‌بی به‌رگریی وه‌کوو ناسراوترین و به‌هێزترین مژاری هونه‌ری ئه‌ده‌بیات له نێو هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک جێگه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه و به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ده‌بێکی ئینسان ته‌وه‌ر و ئاشتیخوازانه‌یه. وه‌ک له ناوه‌که‌ی دیاره باس له به‌رگریی ده‌کات نه‌ک هێرش. ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بییه له نێو ئهوگهلانه که به‌هۆی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی چه‌وساوه‌نه‌ته‌وه به پیت و پێزتره نموونه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌ده‌بی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین”ه و ئافریقاییه که هاوشان له گه‌ڵ ته‌قه‌ی چه‌که‌کان، قه‌ڵه‌مه‌کانیش بۆ به‌ره‌نگاریی رۆڵی خه‌باتکارانه‌یان هه‌بوو. ئه‌ده‌بی به‌رگریی هه‌ر گه‌لێک که وهردەگێڕدرێ، ده‌بێته پردێک بۆ ناسینی مێژووی ئه‌و گه‌له. بێ‌شک کوردیش به درێژایی مێژوو، گه‌لێک و زوڵم لێکراوبووه هه‌ر ئه‌مه‌ش کاری کردوه به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاته‌که‌ی به‌تایبه‌ت له دوای هاتنه ئارای ناسیونالیزم و شۆرشه شێعریکهی حاجی قادرکۆیی. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت له ئه‌ده‌بی کلاسیک و ئه‌ده‌بی نوێ له ژنرای شێعری به‌رگری نموونه بێنینەوە، “هێمن موکریانی” و “شیرکۆ بێکه‌س” ده‌توانین ناوبه‌رین. شێعری ئه‌م دوو شاعیره باس له خه‌باتی ره‌وای کورد و ئاره‌زووی ئینسانی و ئه‌وین و عشقێکی جیهانیه. “هێمن “گۆش کراوی بزاڤی رۆژهه‌ڵاته و بێ شک به‌سه‌ر بیروزه‌ینی شاعیرانی دوای خۆی کاریگه‌ریی داناوه. جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه خه‌باتی ره‌وای کورد له رۆژهه‌ڵات له‌سه‌رده‌ستی حیزبی دیمۆکرات چ له‌باری سیاسییه‌وه چ له‌باری فه‌رهه‌نگی کاریگه‌ریی هه‌بوه به‌سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ش که وه‌کوو وه‌فاداریه‌ک به‌م بزاڤه خوێناوییه له شێعری شاعیرانێک وه‌کوو شێرکۆ بێکه‌سی هه‌رمان و”په‌شێوی”خۆڕاگر ده‌یان شێعر و هه‌ڵبه‌ستی جوان به جوانی ده‌دره‌وشێنه‌وه
لە ژماره ٦٦١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه