یه‌ك له سێی قوتابخانه‌كانی شاری دیهلۆران بەهۆی بوومه‌له‌رزه‌کەی ساڵی ڕابردوو پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه جیددی هه‌یه، بەڵام ئەوە هاوین تەواو بوو ئاوڕیان لێ نەدرایەوە.
کاربەدەستانی پارێزگای ئیلام دەڵێن بەهۆی وردە بوومهلهرزهکانەوە ئەو کارە نەکراوە، بەڵام خەڵک دەڵێن کە بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان ئەو کارە پشتگوێ خراوە.
جێگری ئاوهنكردنهوهو پلاندانانی فه‌رمانداریی دیهلۆران وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه بوومه‌له‌رزه لێدراوهكانی ئه‌م شاره دەڵێ له ١٤٢ قوتابخانەو خوێندگەی ئەم شاره زیاتر له ٤٥ خوێندنگەیان به هۆی بوومه‌رزه‌وه زیانی جیددی بەر كه‌وتووه‌و خوێندن له‌م شوێنانە بۆ قوتابیان مه‌ترسیداره‌و ده‌بێ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
عیسا ده‌روێشی داوای كردوه كه قه‌ره‌بووی ئه‌م خه‌ساره‌ته بكرێتهوەو دەست بە چاککردنەوەی قوتابخانەکان بکرێ، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه وه‌زاره‌تی فێركردن‌و په‌روه‌رده تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ كه له كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان نزیك دەبینەوە، هیچ بوودجه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی چاکردنەوەو نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌رخان نه‌كردوه.