لە بەرەبەری ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە کۆڕێکی ڕێزلێنان لە ژنانی پێشەنگ کە لە شاری کۆیە بەڕێوەچوو، شەهید سوهەیلا قادری میدیاکار و سکرتێری پێشووی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵات کرا.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ڕێکەوتی ٦ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی ، ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان بە هاوکاری سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمێکی بۆ زیاتر ناساندنی ژنانی پێشەنگ لە دەڤەری کۆیە بەڕێوەبرد، کە لە نێوان زیاتر لە ٤٠ ژنی لێهاتوو و سەرکەوتوو، شەهید سۆهەیلا قادری بە هۆی هەڵسووڕان و تێکۆشانی لە بوارە جیاجیاکاندا، وەکوو بواری پێشمەرگایەتی و سیاسی و فەرهەنگی لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو دیدارەدا، ڕێزی لێگیراو، خەڵات کرا.
لەو کۆڕیادەدا کە وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەند کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان و لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادو ناوی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان بە تایبەتی ژنانی شەهیدی نێو سەنگەری خەبات، پەیامی ڕێکخراوەی چەتر بۆ گەشەپێدان
لهلایهن بهرزان عومهر شیوهجانی خوێندرایهوهو لە پەیامەکەیدا ئاماژهی بهبیرۆكهو چۆنیەتیی دەستنێشان كردنی ژنانی جێیپهنجهدیاری سهرجهم بوارهكان كرد و ڕوونی كردهوه وهك دهرفهتی یهكهم و بۆ سالی یهكهم و بۆ داهاتووش بهردهوام دەبن و ئەمەی بە دەسپێکێک زانی بۆ ڕێزگرتن لە ژنانی تێکۆشەر و ڕچەشکێن و سەرکەوتوو لە بوارە جیاجیاکاندا.
دواتر وتاری زانكۆی كۆیه لهلایهن د.وهلی مەحموود سهرۆكی زانكۆی كۆیه خوێندرایهوه.
پاشان زیاتر لە ٤٠ ژنی دەستنیشان کراو چ ئەوانەی لە ژیاندا نەماون و چ ئەوانەی ئێستاش بەردەوامم، دوای خوێندنەوەی کورتەیەک لە ژیاننامەکەیان خەڵات کران و یادیان بەرزڕاگیرا.
شەهید سوهەیلا قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سکرتێری پێشووی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی ئەو حیزبە، یەکێک لەو ژنانە بوو کە وەکوو کەسێکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی ژن و، میدیاکارێکی سەرکەوتوو خەڵات کرا و، خاتوو شلێر مەحموودی سکرتێری ئێستای یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئەو خەڵاتە وەرگرت و سپاسی ئەمەگناسی ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان و سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیەی کرد.
شیاوی باسە هەر لەو کۆڕیادەدا چەپکە گوڵی وەفاداریی وپێزانینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن کاک مەنسوور خۆسرەوی هاوسەری شەهید سوهەیلا قادری پێشکەش بە دیداری ژنانی پێشەنگ لە شاری کۆیە، بەتایبەتی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕیادە کرد.