مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە چاوپێککەوتنێک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسە وبریتانیا لە ڕۆژی سێشەممە 14 ڕەشەمە سەبارەت بە هەندێ بابەت و کردەوەی نەشیاوی کۆماری ئیسلامی وتوێژیان کرد و ڕا و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
ڕاپۆرتی “ڕابێرت پالادینۆ” جێگری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە دووتوێ لە وتووێژەکەی پۆمپێئۆ و “جێرێمی هانت” وەزیری دەرەوەی بریتانیا و “ژان ئیۆ لۆدریان” وەزیری دەرەوەی فەڕانسە بنە شێوەی جودا ڕایگەیاند.
هەروەها ناوبراو نووسی :”وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەبارەت بە بەرگری کردن بەرانبەر بە کردەوە نەشیاوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دڵنیایی لە بەرەو پێش چوون و پێشکەوتن لە سووریە و بەدواداچوون بۆ چەککردنی وڵاتی کورە لە چەکی ئەتۆمی باسی کردووە و بۆ جارێکی دیکەش ڕایگەیاندووە کە تێدەکۆشین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئامریکا و بریتانیا.”
ڕابێرت پالادینۆ لە وتەیێکی دیکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ” ژان ئیۆلودریان” وەزیری دەرەوەی فەڕانسە سەبارەت تێکۆشانە جیهانییەکان لە شەڕی لەناوبردنی تێرۆریستانی داعش بەتایبەت لە وڵاتانی سوورییە و عێراق دا باسیان کردووە.وەزیری دەرەوەی ئامریکا هەر بەم بۆنەوە باسئی لە پشتیوانی و پاڵپشتی فەڕانسە کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری زۆری هەبووە بۆ لە ناوبردنی داعش.
هەرچەن بۆ ماوەی ساڵێک لەمەوپێش ئورووپا و ئامریکا لە سەر بەرجام جیاوازی بۆچوونیان هەبوو بەڵام بە بۆنەی پێگەکانی ئورووپا و باس لە سەر مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئامریکا و ئورووپا لەم ماوەیەدا زیاتر نیزیک بوونەتەوە.
هەربۆیە ئامریکا دەڵێ کۆماری ئیسلامی گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریستە لە ناوچەکەدا، بەرنامەی مووشەکی بالێستیکی خۆی بە پێچەوانەی ڕێکەوتننامەی 2231 شوورای ئەمنییەت درێژە دەدا و ئەم ڕێژیمە هۆکاری هەلومەرجی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.
هەروەها لەم چەند مانگەدا چەندین بەڵگە دۆزرایەوە کە کۆماری ئیسلامی چەندین پیلانی داناوە بۆ تێرۆرکردنی چەندین کەسایەتیی سیاسی لە وڵاتانی هۆڵەند و دانماڕک و فەڕانسە کە هەموویان بوون بە بەڵگە بۆ دژ بە کۆماری ئیسلامی.