رۆژی سێشەممە ٥ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی کاتژمێر سێ پاشنیوەرۆ بەرێزان کاک رەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و کاک حەمید مورتەزا زادە ئەندامی رێبەری و بەرپرسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەبریتانیا، دیدارو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەریز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست پێک هێنا.
لە سەرەتای دیدارەکە دا بەرێز لویس ئەیالا باسێکی لە دوایین کۆبونەوەی ئیس ئای کە لە کۆماری دۆمینیکەن بەسترا کرد. پاشان باسێكی گشتی لە سەر وەزعی ڕێکخراوی سوسیالیستی ئینتێرناسیۆناڵ کرد و هەروەها ڕاپۆرتێکی کورتیشی لە دواین سەفەری خۆی بۆ ونزوێلا و وەزعی نالەباری ئابووری و سیاسی ئەو وڵاتە و دۆخی نالەباری خەلک پێشكەش کرد هاوکات باسی لە داخوازیەکانی خەڵکی ونێزوێلا و چارەسەری کێشەکان لە رێگای سیاسیەوە کرد.
لە تەوەرەێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسێکی تێروتەسەل لە سەر رۆژهەلات نێوەراست بە گشتی و ئێران و کوردستان بە تایبەتی هاتە ئاراوە و دوایین هەوال و زانیاریەکان لەسەر کوردستان، هەروەها ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ١٠ حیزب و لایەنی کوردی و ئێرانی و پێکهێنانی هاوپێوهندی بۆ ئازادی و یهکسانی له ئێران دا و هەروەها دوایین گوڕانکارییەکان لە رۆژئاوا و باکووری کوردستان باسێکی تری درانە سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیت.