نزیك ساڵ‌و نیوێک له‌وه پێش نامێق دڵدڵ چالاكانی مه‌زهه‌بیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر کرا، بەڵام له‌م كاته‌وه چاره‌نووسی ناوبراو ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، بنه‌ماڵه، قوتابی‌و دۆستانی ئه‌م چالاكه مه‌زهه‌بیه كورده له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونیشه‌وه هیچ هه‌واڵێكیان لە نامق دڵدڵ نەزانیوەو بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی سڵامەتی‌و لەشساغیی ئەون.
نامێق دڵدڵ چالاكی مه‌زهه‌بیی كورد، له بەڕابردووترین زیندانیانی سوننه‌مه‌زهه‌بی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جه كه پاش تێپه‌ڕكردنی ٣ ساڵ، له زیندان ئازاد كرابوو.
ئه‌م چالاكه كورده پاش چه‌ند مانگ له ڕۆژی ٢٩ خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٣ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له قوتابیانی به هۆی بانگه‌شه بۆ ئایینی سوننی‌و به‌رگریی له زیندانیانی عه‌قیده‌تیی كورد، دووباره له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه ئایینیه، له بارودۆخ و چاره‌نووسی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌و هەر بۆیه له بارودۆخی ته‌ندروستیی ئەو زۆر نیگه‌رانن.