جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی دەڵێ له ماوه‌ی دە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی کارگەی پیشەییە بچووكه‌كان كه لە کار وەستاون، یان به بارستایی كه‌متر له سه‌دی ٥٠ی كارده‌كه‌ن زۆر زیادیان کردوە.
ناوبراو ده‌ڵێ سه‌دی ١٧ی کارگە پیشەییەکان له شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كان داخراون.
محه‌ممه‌دعه‌لی سه‌ید ئه‌بریشه‌می، جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، سامانهكانو بازرگانیی ئێران ده‌ڵێ له كۆی یه‌كه ئابوورییه‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران سه‌دی ٢٧ی کارگە پیشەییەکان له شارهكهكان سه‌دی 36ی به كه‌متر له نیوه‌ی زەرفییەتی خۆیان کار دەکەن.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو له ساڵی ١٣٧٠ تا ئێستا ٦٢٣٩ کارگەی پیشەیی لە کار کەوتوون كه زیاتر له دوو له سێی ئەوانە پێوه‌ندیی به سیاسەتو بەڕێوەبەریی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م و ده‌یه‌می ئەحمەدینژادەهوه هه‌یه.
جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی گوتی، سه‌دی ٧٧ی ناچالاكبوونی یه‌كه چووكه‌كان له نێوان ساڵه‌كانی ٨٥ بۆ ٩٢ بووه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش غوڵامڕه‌زا سلێمانی، جێگری ڕێكخراوی پیشه چووكهكانو شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كان گوتبووی بە داخران‌و لەکاروەستانی ئه‌م یه‌كانه نزیك به ١١٨ هه‌زار كه‌س بێكار بوون.
جێگری ڕێكخراوی پیشه چووكهكانو شارۆچكه پیشه‌ییه‌كان ده‌ڵێ، له نێوان دوویه‌مین ساڵی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م تا كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌دی نژاد نزیك به ٤٨٠٠ کارگەی پیشەیی له چالاكی كهوتنو ئه‌م ڕێژه‌یه نزیك به سێ هیندەو نیوی ئەو کارگەو کارخانانە بوون کە له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا داخرابوون.
سلێمانی هۆكاری ناچالاكبوونی نزیك به سه‌دی ٧٠ی یه‌كه‌كان بۆ نه‌بوونی نه‌غدینه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته سه‌دی ١٤ی یه‌كه پیشه‌سازییه‌كانیش به هۆی نه‌بوونی بازاڕ و سه‌دی ٨ به هۆی گرانیی ماده سه‌ره‌تاییه‌كان له چالاكی كه‌وتوون.