ئاڵا ڕوبینا، یه‌كێك له برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئاوایی نهشكاشی مه‌ریوان چاوێكی له ده‌ست دا.
پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌وقی پسپۆڕیی تاران پارس ڕایانگه‌یاند كه ئاڵا ڕوبینا كچه ته‌مه‌ن ٦ ساڵانه‌كه‌ی نشکاشی مەریوان كه ساڵی ڕابردوو وێڕای ٦ منداڵی دیكه له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان، كه‌وتبوونه سه‌ر مین، چاوێكی به یه‌كجاری له ده‌ست داوه.
پزیشكه‌كان هۆی نابینا بوونی ئه‌م منداڵه بۆ پێڕانهگهیشتنو چاره‌سه‌ر نه‌كرانی بەکات‌و وەختی پزیشكی ده‌زانن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه به‌هۆی ههژاریو دهسكورتیی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م منداڵه زیان بهركهوتووانهو نه‌بوونی پشتگیری و خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ برینه جهستهییو ڕووحییه‌كانی ئه‌م منداڵانه زیاتر ده‌بێ.
بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نابینا بوونی ئاڵا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له حاڵێك دایه كه ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٢ی گه‌لاوێژیش له نزیك ئاوایی “لهنگڕیز”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای سنه، هه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به ناوی بێهزاد كه‌ریمی گیانی له ده‌ست دا و كوڕێكی ١٢ ساڵه‌ی دیكه‌ش به ناوی فه‌رشاد یاقووبی زۆر به توندی بریندار بوو