ئاگركه‌وتنه‌وه له لێرهوارو له‌وه‌ڕگه‌كانی مهریوانو سه‌وڵاوا له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا هه‌روا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌پارێزیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، گڕی ئه‌م ئاگره ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژ گه‌یشته لێڕهوارو له‌وه‌ڕگه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی “به‌رقه‌ڵا” له نزیك شاری مه‌ریوان و ئاگركه‌وتنه‌وه له لێڕه‌واره‌كانی “ده‌ره‌وه‌ران”و دارستانه‌كانی نزیك ئاوایی “نژمار” و “ده‌رزیان” ی سه‌ر به شاری كانی دینار چۆتە سێهه‌مین ڕۆژی خۆیەوە.
هه‌روه‌ها ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه چڕوپڕه‌كانی نزیك ئاوایی “هه‌نجیران” و “قامیشه‌ڵه”ش له سێهه‌مین ڕۆژدا هه‌روا به‌رده‌وام بووه و به داخه‌وه به هۆی ئاسته‌م بوونی شوێنه‌كه، تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
ئه‌م ئاگركهوتنهوهانه له حاڵێكدا هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه كه تا ئێستا له لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه له ئاستی پارێزگا و ته‌نانه‌ت له ئاستی ئێرانیشدا، هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی به كرده‌وه بۆ ئه‌م گرفته ڕه‌چاو نه‌كراوه و هه‌موو ڕۆژێ به‌شێك له زاگرۆس ده‌بێته سووتمان و به بادا ده‌چێ.
شایانی باسه، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه به یارمه‌تیی ئه‌نجومه‌نیی سه‌وزی چیا و ئێكیپی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و لایه‌نگرانی سرووشت له‌م ئاواییانه كۆنتڕۆڵ كراون.