رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 12/12/1397 بەرامبەر بە 3/3/2019 زاینی شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپرستی خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و نوێنەری حیزب لە هەولێر سەردانی لقی ٢٣ی قەرچۆغی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کرد کە لە لایەن بەرپرسی لقی 23 بەرێز کرمانج عەبدوڵڵا و کارگێرانی لقی ٢٣ وە پێشوازییان لێکرا.
لە سەرتای ئەم دانیشتنەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان خالید وەنەوشە و شاندی یاوەری باسێکی لە سەر پێوەندی و دۆستایەتی دێرینی دوو لایەن کرد و شاندی خانەخوێش وێڕای پێشوازی گەرمیان پێداگرییان کرد لە سەر بەردەوام بوونی دۆستایەتی دێرینی هەر دووک حیزب و دیدار و چاوپێکەوتنەکان لە داهاتووشدا هەروا درێژەی هەبە.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ناوچەکەش هاتنە بەر باس و هەر لەو دیدارەداکۆمەڵێک پێشنیار و خواست لە لایەن شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشنیار کران و بە هەند وەرگیران.