لە سێیەمین خولی مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران، سەرلەنوێ مامۆستایانی کورد بوون بە پێشەنگ و مانیان گرت.
جێیوەبیرهێنانەوەیە شووڕای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئیران بە دەرکردنی بانگەوازێک لە ڕۆژی ٦ی ڕەشەمە، داوای لە مامۆستایانی وڵات کردبوو کە بە هۆی چارەسەرنەبوونی کیشەو گرفتی مامۆستایان و جێبەجێ نەبوونی وادەو بەڵێنیەکان ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ی ڕەشەمەی ٩٧دا لە دەفتەری قوتابخانەکانی خۆیاندا مان بگرن.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمە ئەو مانگرتنە دەستیپێکرد و بە پێی هەواڵەکان مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، سەقز ، سنە ، مەریوان و چەند شاری دیکەش بە بەرزکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار پەیوەستبوون بە مانگرتنی سەرانسەریی و لە چوونە کلاسی وانە گوتنەوە خۆیان بواردوە.
شیاوی باسە لە مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵیش مامۆستایانی ئێران و کوردستان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ مانیان گرت.