بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە کاک برایم عەلیپوور خەڵکی ناوچەی پیرانشار کە کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بووە، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی رۆژی ٩ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک برایم عەلیپوور کوڕی سۆفی سەیدە لە ساڵی ۱۳۳٦ی هەتاوی لە ئاوایی شێلم جارانی سەر بەشاری پیرانشار،لەبنەماڵەیەکی دیندۆست و نیشتمانپەروەر چاوی بە دونیا هەڵێنا.
کاک برایم لە پێناوی بەختەوەری و سەربەخۆیی زێدو نیشتمانی لەهیچ هەڵدێرو هەڵەموتێک نەپرینگاوەتەوەو بەشێەکی زۆری لە تەمەنی پڕ لە مەینەتی خۆی لە بەندیخانە و سیاچاڵەکانی ڕێژیم بەسەر برد.
کاک برایم بەدوای ئەنجامدانی کارو چالاکی سیاسی کە حیزب پیی ئەسپاردبوو ، بەو هۆیەوە لەبەفرانباری ساڵی ۱۳٦۱ی هەتاویی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری ورمێ کراوە.
کاک برایم بەدوای گیران و دەسبەسەر کرانیدا،حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕایەوە، تەنانەت سێ جاریش بە حوکمی ئێعدام مەحکوم کرا.
بەڵام دوای تێپەرکردنی ۷ساڵ ژیان لە بەندیخانەکاندا، کەوەتە بەر لێبوردنی گشتی و، لە ۷ی بەفرانباری ساڵی ۱۳٦۷ی هەتاوی ئازاد کرا.
کاک برایم دوای تێپەرکردنی ٦١ ساڵ ژیان بەسەرفەرازی، ڕۆژی هەێنی ٩ی رەشەمە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری کاک برایم عەلیپوور دەکەین.