خەڵکی ئاوایی گرکاشانی شنۆ بە دژی تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەو هێنانی زڵ و پاشماوەکان بۆ دەوروبەری ئەو گوندە بەشیوەی مەدەنییانە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی ئاوایی گرکاشانی شنۆ کۆبوونەتەوەو ڕێگەیان نەداوە بە شێوەی ناستاندار زبڵ و پاشماوەکان لە دەوروبەری ئەو ئاواییە بەتاڵ بکرێ.
ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی ژینکۆ لە ڕاگەیاندنێکدا وێڕای باسکردن لەو خەسارە ژینگەییە، پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی ئاوایی گرکاشان دەربڕیوەو، داوای لە بەرپرسانی شارەداریی شنۆ کردوە کە گوێ لە ویست و داواکاریی خەڵکی ئاوایی گرکاشان بگرن و، لە زووترین کات شوێنێکی گونجا و ستاندار بۆ چاڵ کردنی زبڵ و پاشماوەکان دابین بکەن.
شایانی باسە چەند ساڵێکە خەڵکی ئاوای گرکاشان بە دەست ئەو کێشەیە دەناڵێنن، بەڵام بێجگە بەڵێنی و وادەی ناڕاستی بەرپرسان ، هیچ وڵامێکی ئەرێنی و ڕاستیان وەرنەگرتووە.