هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەوڵەتی ڕوحانی دەستی لە کار کێشاوە.
لە تازەتزترین پۆستی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەڵک داوی لێبووردنی کردەوە وا دیارە هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕاست بێت.
هەواڵدەرییەکانی ئێران لە زاری سەید عەبباس مووسەوی جێگری وەزیری دەروەی وڵات ، هەواڵی دەست لەکار کشانەوەی جەواد زەریفیان پشتڕاست کردووتەوە.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئەمڕۆ جەواد زەریف لە دیدار و چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریە بەشداریی نەکردوە.
لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران و تێکچوونی دۆخی ئابووریی وڵات ، گوشارەکان بۆ سەر دەوڵەتی ڕوحانی بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی کابینەی ڕوحانی زیاتر بووە.
باڵی بناژۆخواز، دەوڵەتی ڕوحانی لە قەیرانەکانی ئێران بە تاوانبار دەزانێ.