سەرۆكی پێشووی ڕێكخراوی پشكنینی گشتیی ئێران دەڵێ ئیسفەندیار ڕەحیم مەشایی، سەرۆكی دەفتەری مەحموود ئەحمەدینژاد، سەركۆماری پێشووی ئێران، لە پەروەندەی گەندەڵییە ٣ هەزار میلیارد تمەنیەکەدا دەورێكی بەرچاوی بووە.
پێشتریش لە دادگای گەندەڵییە ٣ هەزار میلیارد تمەنییەکەداو هەروەها پەروەندەی “شاندیز” ناوی ئیسفەندیار ڕەحیم مەشایی هاتبوو.
نامەی مەشایی بۆ ڕادەستكردنی بەشی شیركەتی پۆڵای خووزستان بەبێ بەڕێوەچوونی چوارچیوەی قانوونییو ڕادەستكردنی بە گرووپی ئەمیرمەنسوور ئاریا وەک هەواڵ بڵاو كرابۆوە.
ڕاگەیەنەكانی ئێران تاونبارێكی دیكەی ئەم گەندەڵیەشیان بە ناوی عینایەتوڵڵا ڕیاحی ئاشكرا كردووە كە گوایە خوشكەزای ڕەحیم مەشاییە.
سەرۆكی پێشووی ڕێكخراوی پشكنینو وەزیری ئێستای دادگوستەری لە قسەكانی خۆیدا هەروەها پێداگری كردووە كە زۆربەی پەروەندە قورسو گەندەڵییە چەندین میلیاردییەکان لە ماوەی ٢ ساڵی دوایی دەوڵەتی ئەحمەدینژاددا هاتوونە گۆڕێ.
كاربەدەستانی دەوڵەتی ڕووحانی وەك ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەكەمو محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەت، تا ئێستا زۆر تاوانیان لە بارەی سەرپێچیو گەندەڵییە ماڵییەكانی دەوڵەتی ئەحمەدینژاد لە قاو داوە.