شاندێکی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی سه‌ردانی نوێنه‌رایی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی گەلاوێژ( ٥ ی ئۆگۆستی ٢٠١٥ ) شاندێکی مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرستیی سابیر کاریتانی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەند سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێریان کرد‌و؛ لە لایەن ئیبراهیم زێوەیی نوێنەری حیزب‌و حسن کاکیلی کادری نوێنەرایەتیی هەولێرەوە، پێشوازییان لێ‌کرا .
شاندی یەکیه‌تیی نیشتمانی سه‌ره‌تا بە بۆنەی کۆچی دوایی مام رحمان عزیزی، باوکی کاک خالید عزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هاوخهمیو هاودەردی خۆیان دەربریو دواتر دوو لایەنی یەکیه‌تیی نیشتمانی کوردستان‌و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان گرینگ‌ترین ڕووداو و پرسه‌کانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
دوولایه‌ن وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌سه‌ر پرسه ڕۆژه‌ڤه‌کانی کوردستان باس له میکانیزم‌و چۆنیەتیی تێپه‌ڕین لەو کێشەو قەیرانانە کرا.
بابەتێکی دیکەی دانیشتنەکە بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان بوو کە راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ هەر گۆرانکارییەک لە هەر کام لەو بەشانەدا، به شێوه‌ی کاریگه‌ر شوێن لە سەر ئەوانی دیکەشدا دادەنێ.
لە کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا دوو لایەن لە سەر چارەسەری کێشەو گرفتەکانی نێوان حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان له رێگای وتووێژ‌و دیالۆگ پێداگرییان کردەوە و هیواشیان خواست کە پرسی کورد لە پارچەکانی کوردستان دەگەڵ دەوڵەتانی حاکم بە سەر کوردستاندا، لە رێگای سیاسی‌و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێ .