دامەزراوەی ” گالووپ” یەکێک لە باوەڕپیکراوترین دامەزراوەکانی جیهانە کە لە ڕاپرسی نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠١٨ دا ڕایگەیاند، حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران یەکێک لە خەمساردترین سەرۆک کۆمارەکانی جیهانە کە گوێ ناداتە ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەی.
ئەو ڕاپرسییە لە ٢٠٩ وڵاتی جیهان بەڕیوەچوو کە ئێران پلەی ٢٠٩ی وەدەست هێنا.
پلەی یەکەم بۆ پێڕاگەیشتن بە خەڵکی وڵاتەکەیان بەر دەوڵەتی سویسرا کەوت و دواتر وڵاتانی دانمارک، سوئێد، فینلاند و هولەند ۆلەی دوو تا پێنجەمیان وەدەست هێنا.
لەو راپرسییەدا دەوڵەتی ئەمریکا پلەی ٤٢ و کانادا پلەی ٢٨ و ئیسپانیا پلەی ١٩یان پێبڕا. ئێران دوای سودان، گامبیا و سۆمالێش هات و پلەی ٢٠٩ی پێدرا.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە ڕادەی ژیان و گوزەرانی خەڵکی سویس ٩٨ و چوار لە پینج و ڕادەی ژیان و گوزەران لە ئێران دووسەدومی دەرسەد لە پێنج بوو، واتە ژیانی خەڵکی ئێران ٩٧ و ٩٨ لە سەد دوای ژیانی خەڵکی سویسرایە.