• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دووی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/02/21
جۆری بابەت: جیهان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە. ڕۆژێک کە ڕەنگە بۆ ئەو گەلانەی کە خاوەن سەروەری خۆیان، خاوەن وڵاتی سەربەخۆی خۆیانن، دەتوانن بێ ترس و نیگەرانی بە زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن و لە پێوەندییەکانیاندا لە زمانی خۆیان کەلک وەربگرن، ئەو ڕۆژە گرینگی ئەوتۆی بۆ ئەوان نەبێ، بەڵام بۆ ئەو گەلانەی کە لە ژێردەستی دا ژیان تێپەڕ دەکەن و خاوەن وڵاتی سەبەخۆی خۆیان نین یا لە وڵاتەکەیاندا دێموکڕاسی و ئازادی وجوودی نییە، گرینگیی تایبەت بە خۆی هەیە. گەلی کورد یەکێک لەو گەلانەیە کە دەمێکە لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا هەوڵ دەدا کە بە زمانی دایکی خۆی بخوێنی و قسەی پێبکا.
لەو ڕۆژەدا هیوادارین کە هەموو ئەو گەلانەی کە وەک گەلی کورد ناتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، بە تایبەتی گەلی کورد، هیوادارین زۆر لە ڕابردوو شێلگیرتر لە هەوڵی وەدەست هێنانی ئەو مافەدا ڕەوا و سروشتییە دابن.
ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە رۆژی جیهانیی زمانی دایکە کە بە پێشنیاری دەوڵەتی بەنگلادش لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٩٩ یونسکۆ، ڕێکخراوی پەروەردە، زانستی و فەهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو ڕۆژەی بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەسەند کرد و ئامانج لەو بڕیارە بۆ پێشگرتن بوو لە لەناوچوونی زمانەکانی جیهان وەک میراتی مرۆڤایەتی.
لەو ڕۆژەدا لە ساڵی ١٩٤٨ی زایینیدا دەوڵەتی پاکستان زمانی “ئۆرددوی” کردە زمانی ڕەسمیی وڵات کە زمانی کەمینەیەکی ئەو وڵاتە بوو. ئەوکات بنگالییەکان نارازی بوونی خۆیانیان لەو بڕیارە دەوڵەت ڕاگەیاند و لە ساڵانی ١٩٥٠ تا ١٩٥٢ کۆمەڵیک ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە خۆپێشاندانێکدا لە ٢ی ڕەشەمەی ١٩٥٢دا دەوڵەت بە چەک هێرشی کردە سەر خویندکارانی زانستگەی “داکا” و لە ئاکامدا چەند خویندکارێک کوژران و بریندار بوون. دواتر دەوڵەتی پاکستان ناچار بوو کە زمانگی بنگالییەکانیش بەڕەسمی بناسێ.
لە جیهاندا ٦٧٠٠ زمان قسەی پێدەکری کە مەترسی لەنێوچوونی ٤٠ لەسەدی ئەو زمانانە هەیە و تا ئێستاش بەهۆی فەرامۆشکردن و خزمەت نەکردن یا سەرکوتکردن سەدان زمان لە جیهاندا لەنێوچوون.
زمانی کوردی یەکێک لەو زمانە زیندوو و دەوڵەمەندانەی جیهانە کە نزیک بە ٥٠ میلیۆن کەس قسەی پێدەکەن. بێجگە لە هەرێمی کوردستان و بەشیک لە ڕۆژاوای کوردستان کە بە زمانی کوردی دەرس دەخوێنن، بەشی زۆری کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان دایە، لە خوێندن بە زمانی کوردی بێبەش کراون. لەگەڵ ئەوەی کە ناهێڵن مناڵانی کورد بە زمانی کوردی بخوێنن، هەر لەو کاتەشدا داگیرکەرانی کوردستان هەوڵدەدەن کە زمان و فەرهەنگی نەتەوەی باڵادەست بە سەر گەلی کورددا بسەپێنن و زمانی کوردی لەنێو بەرن.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بۆ گەلانی ژێرستەم ئەهمییەتی تایبەتیی خۆی هەیە. لە سەدەی ٢١ دا کە سەدەی پێشکەوتنە، بەداخەوە لە وڵاتی ئێراندا ڕێژیمی حاکم بە هەموو جۆرێک دەیهەوێ زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد بکاتە پاشکۆی زمانی نەتەوەی سەردەست یا لەنێو زمان و فەرهەنگی فارسی دا بیتوێنیتەوە.
پێویستە گەلی کورد هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا پارێزەری زمان و فەرهەنگی خۆی بووە و بەخوێن و زیندان و فیداکاریی پاراستوویەتی، لەمەودواش هەروا پارێزەری زمانی خۆی بێ و لە هەوڵی گەشەپێدانی دابێ. با دایکان و باوکان بە هاوکاریی مامۆستا و ڕۆشنبرانی کورد بە زەحمەت و دڵسۆزی و فیداکاریی خۆیان پارێزەری زمانی کوردی بن و مناڵەکان بە زمانی شیرینی کوردی گۆش بکەن

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist