بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، ئەندامێکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی قادر ئامینەدار ناسراو بە وەستا قادری نانەوا بە هۆی جەڵدەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو هەر لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە پێوەندی بە تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە ناوخۆ گرتووە و وەک کەسێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر, سادق و بە ئیمان هاوکار و یارمەتیدەری پێشمەرگە بووە, دوای نەمانی حزوری پێشمەرگە لە شارەکانی کوردستان وەستا قادر هەر وەفادار بوو بە پێشمەرگە و هەتا ڕۆژی مردنی بە ئاواتی سەربەستی گەل و نیشتمانەکەی ژیا و تەنیا ئاواتی وەک هەمیشە بۆخۆی دەیگوت ئازادی نەتەوەی کورد بووە لە ژێر دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی،
بەو بۆنەیەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای رێزگرتن لە تێکۆشانی وەستا قادر پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە کەسوکارو بنەماڵەی دەکا.