دایە “عسمەت خەلیلی ئازەرنیا” رۆژی سێشەممە ٣٠ رێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لەتەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.
دایە “عسمەت” لەراستیدا لەو ژنە تێکٶشەرانە بوو کە دوو کوری تێکۆشەری لە مەیدانی بەربەرەکانیدا لەدەست دا ئەو زۆر ئازایانە خۆراگر بوو توانی تا دوا هەناسە وەفادار بە رێبازی کورەکانی بمێنێتەوە وەک ژنێکی تێکۆشەر وخۆڕاگر لە ناو ژنانی بۆکان دەناسرا و توانی بە ژیانێکی سەربەرزانە منداڵەکانی پی بگەیەنێ.
دایە عسمەت کورێکی بەناوی بەهمەن سامبەگی لەرۆژی ٩ی پووشپەری ساڵی ١٣٦٢ لە ئاوایی ئەربەنووس لە شەرێکی قارەمانانە دژی داگیرکەرانی کوردستان گیانی پێشکەش بەبارەگای ئازادی کرد هەروها لە کاتێکدا کورێکی تازە شەهید بوو ئێستا خوێنی کورەکەی بەلەشەوە مابوو تەنیا ٢٨ رۆژ دوای شەهید بوونی بەهمەن، براکەی بەناوی سەلاحی سامبەگی ئەندامی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی ٧ی گەلاوێژی ١٣٦٢ لە زیندانی بۆکان لەگەڵ کۆمەڵێک لاوی دیکەی بۆکان گوللە باران کرا، ئەگەرچی دایە عصمت دوو کوڕی لەماوی نیزیک بە یەک مانگ شەهید بوون بەڵام هەر خۆڕاگرانە باوەڕی بە رێبازی کورە شەهیدەکانی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم دایکی شەهیدانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری دایە “عسمەت” دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.