رێبه‌رانی کاتالۆن داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا دەکەن.
ئارتور ماس گه‌ڤاڕوو، سه‌رۆکی حکومه‌تی خۆجێی کاتا‌لۆنیا به ڕەسمی داوای هه‌ڵبژاردنێکی زووتری کردووه کە لە ٥ی خەرمانانی مانگی داهاتوو بکرێ هەتا وەک رێفراندۆمێک بێت بۆ سهربهخۆییو جیابوونەوە له ئیسپانیا.
ماس گه‌ڤاڕوو دوای ئیمزاکردنی ئەو بڕیارە گوتی بڕیاری ئیسپانیا له ڕێگا نه‌دان به ئه‌نجامدانی ڕفراندۆم له ساڵی رابردوودا بۆ سه‌ربه‌خۆیی هیچ بژاردەیەکی بۆ ئەوان نههێشتۆتەوە بێجگه له داوای هه‌ڵبژاردن‌و به کارهێنانی ئەو هەڵبژاردنە وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گشتیی ڕای خەڵکەکە.
حیزبی دەسەڵاتداری “ئارتور ماس”و دووه‌مین پارتی خۆجێیی پارتی چه‌پی کۆمارییه‌کانی کاتا‌لۆنیا پێکه‌وه به کاندیده‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری دهکهنو ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت‌و زۆرینه به ده‌ست بهێنن، ئەوا یه‌کلایه‌نه لە ئیسپانیا جیادەبنەوە.