ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری دەسبەسەرکراو کە ٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ساڵح نیکبەخت پارێزەری کورد بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە مەسعوود شەمس نژاد ١٧ی بەفرانبار دەسبەسەر و پاش یەک مانگ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعات ڕادەستی دادگا کراو، بە تۆمەتی بانگەشە بەدژی ڕێژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و بە هۆی ئەوەش کە پێشتریش دەسبەسەر کرابوو بە ٦ ساڵ و ٤ مانگ زندان سزا درا.
جێیوەبیرهێنانەوەی مەسعوود شەمسنژاد رۆژی ١١ی ڕێبەندان بەبێ ئەوەی پارێزەر هەبێ دادگایی کراو ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.
مەسعوود شەمسنژاد پارێزەر و مامۆستای پێشووی زانکۆی پەیام نووری شاری ورمێ لە بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەرکراو دوای لێپێچینەوە رۆژی ٢٧ی بەفرانبار لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.