دوابەدوای هەڕەشەکانی محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سپای پاسداران لە دەوڵەتی پاکستان، کە ئەو دەوڵەتەی بە نیسبەت ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سیستان و بەلووچستان بە تاوانبار زانی، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سنووری ئەو دووڵاتە کوژرانی ٦ی سەربازی پاکستانی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە هێندێک هەواڵدەریی دەگوترێ کە لە ئاکامی هێرشی چەکدارانە بۆسەر دوو بنکەی نیزامی لە خاکی پاکستان ٦ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون .
جێیوەبیرهێنانەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان هێرش کرایە سەر ئوتوبۆسێکی سپای پاسداران لە جادەی خاش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و، زیاتر لە ٤٠ سەرباز و پاسداری ئێران کوژراو و بریندار بوون.
بەرپرسانی سپای پاسداران لەو بارەوە دەوڵەتی ئیسلامئاباد بە تاوانبار دەزانن.