لاپەڕەی فەرمیی خامنەیی لە تویتەر بە هۆی پێشێلکردنی یاساکان، داخرا.
شیرکەتی تویتەر ، توییتی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سریەوەو هەروەها بڵاوکردنەوەی توییتی لە لاپەڕەی خامنەیی ڕاگرتووە.
بە پێی ڕاپۆڕتی بڵاوکراوەی ئینتێرنێتی “بازفید” توییتی خامنەیی لە ساڵرۆژی دەرکردنی حوکمی فتوای خومەینی بۆ کوشتنی “سەلمان ڕۆشدی” بە پێچەوانەی یاساکانی تویتەرە ناسراوەو هەر بۆیە سڕاوەتەوە
لە لاپەڕەی تویتەری خامنەیی نووسرا بوو ” حوکمی ئیمام خومەینی بۆ کوشتنی سەلمان ڕۆشدی بە پێی ئایاتی قورئان بووەو وەک خۆی ماوەتەوە و دەبێ جێبەجێ ببێ”
جێیوەبیرهێنانەوەیە رووحوڵڵا خومەینی رۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٦٧ی هەتاویی فتوای کوشتنی سەلمان ڕۆشدی نووسەری ڕۆمانی”ئایاتی شەیتانی” دەرکرد.
ئەمساڵیش خامنەیی یادی لە فتوای خومەینی کرد و هەربۆیە بەکارهێنەرانی تویتەر بە ڕێپۆڕد کردنی توییتی خامنەیی، لە لایەن شیرکەتی تویتەرەوە سڕایەوە.
وتەبێژی تویتەر لەو بارەوە ڕایگەیاندوە؛ بانگەشە کردن بۆ توندوتێژی و زیان گەیاندن و ئارەزووی مەرگ کردن بۆ مرۆڤەکان، بە پێچەوانەی یاساکانی ئێمەیە.