بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان گەڵاڵەی لێپێچینەوە کردن لە سەرۆککۆماری ئێران کە لە ١٤ تەوەری سەرەکیی پێکهاتووە، لە لایەن بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسەوە واژۆ کرا.
موجتەبا زولنوور نوێنەری بناژۆخوازان، خەریکی کۆکردنەوەی ئیمزایە هەتا لە زووترین کات لێپێچینەوە لە حەسەن ڕوحانی بکرێت.
١٤ تەوەری لێپێچینەوە کردن لە سەرۆککۆماری ئێران لەسەر خراپی دۆخی ئابووریی وڵات، بێکاری، زیانگەیاندن بە بەرژوەندی نەتەوەیی، کۆنتڕۆڵ نەکردنی نرخی کەلوپەلەکان لە بازاڕ و… هتد داڕێژراوە.
ململانێی باڵەکانی ڕێژیم بەتایبەتی دوای کشانەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام زیادی کردوەو دوای گەرانەوەی گەمارۆکانیش هەرکام لەوان لە هەمبەر کێشە و گرفتەکانی وڵات یەکتر بە تاوانبار دەزانن.