مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی وارشۆ بە باسکردن لە وڵاتانێک کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن بە نموونە هێنانەوە لە ئێران هەڕەشەی لەو وڵاتە کرد و ڕایگەیاند:شەڕ دەبەینە ناو خاکی ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.
لە دوویەمین ڕۆژ لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی واڕشۆ بە کە دەستپێشخەریی ئامریکا بە مەبەستی هەوڵدان بۆ سەقامگیر کردنی ئاسایش و ئەمنیەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوشار خستن بۆ سەر کۆماری ئیسلامی پێکهاتووە بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسە کۆدەنگن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەروەها بەرچاوترین پاڵنەری گرووپە تیرۆریستییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەشداربووانی کۆنفڕانسی وارشۆ کە لە وڵاتی لەهێستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستیپێکردوە بە خستنەڕووی دۆخی ئێستاکەی ئێران ڕایانگەیاند ؛ ئێران بە کوشتنی خەڵکی خۆی نفووزی خۆی زیاد کردوەو هەروەها لەو وڵاتەدا بە هۆی کۆماری ئیسلامییەوە کەمینەکان دەچەوسێنەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەیەدا باس لە پیلان و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە بە تایبەتی لە سووریە و عێراق کرا.