وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر دامەزراوەی “ئۆفۆق نەو” بە هۆی ئەوەی کە کۆبوونەوەی دژی ئیسرائیل پێکهێنابوو.
کۆمپانیای ” نێت پێیگەردی سەماوات”یش چالاک لە بواری شەڕی ئەلکترۆنیکی و بەرگری سایبێری و هاوکاری کردن لەگەڵ سپای قودس کەوتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
کەیهانی لەندەن لە لێکۆڵینەوەیەک دا ڕایگەیاند ” ئۆفۆقی نەو” سەر بە سپای پاسدارانە کە هەوڵی لە داوخستنی ئەمریکاییەکان دەدا.
دوای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام، دەوری دووهەمی گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و هەتا ئێستا دەیان کۆمپانیا و دامەزراوە کەوتوونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا.
دوای دەسپێکردنی دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بانک و دامەزراوە و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان وازیان لە ئاڵووێری بازرگانی و دارایی لەگەڵ ئیران هێنا کە ئەوە ئێرانی تووشی گرانی و قەیران و ئاڵۆزی کردووە و کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران بەهۆی سیاسەتی هەڵە و ئاژاوەگێرانەیان خەڵکی ئێرانیان تووشی نەهامەتی کردووە و چل ساڵە بەهۆی سیاسەتی هەڵە و کردەوەی تێرۆریستی لە جیهاندا ناهێڵن خەڵکی ئێران بە ئاشتی و ئاسوودەیی ژیان بەسەر بەرێ.