بە هۆی تەقینەوەیەک کە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕووی داوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان زیاتر لە ٤٠ کەس کوژراو و ، بریندار کراون.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکانی حکوومەت ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان هێرش کراوەتە سەر ئوتوبۆسێکی سپای پاسداران لە جادەی خاش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە دەگوترێ کە ٢٠ کەس کوژراوە و، زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بەو هۆیەوە بریندار بوون.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە حەوتووی ڕابردوو لە شاری نیکشەهری پارێزگای سیستان و بەلووچستان هێرشێکی دیکە کرایە سەر هێزی ئنتیزامی و کەسێک کوژراو و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای پاسداران لەو بارەوە گرووپی جەیشولعەدل کە گرووپی بەرهەڵستکاری ڕێژیمە بە تاوانبار دەزانن.