• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شازدە کەسایەتی ناوداری فەڕانسەویی داوایان لە ماکرۆن کرد کە ڕێژیمی ئێران مەحکووم بکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/02/13
جۆری بابەت: جیهان

بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، شازدە کەس لە نووسەران، بیرمەندان، ڕووناکبیران و سیاسەتمەدارانی ناوداری فەڕانسەیی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە ڕۆژنامەی بەناوبانگی “لۆمۆند” دا داوایان لە حکوومەت و سەرۆک کۆماری فەڕانسە کردووە کە لە بەرامبەر سەرکوتی خەڵک لە لایەن ئاخوندەکانی ئێران پشتیوانی لە ویست و داخوازیەکانی گەلانی ئێران بکا.
ئەلیزابێت بدنتر، فەیلەسووف، دانیەل کووهەن بەندیت، سیاسەتمەدار، بێرنارد کۆشنێر وەزیری دەرەوە لە حکوومەتی پێشووی فەڕانسە، شاهدوخت جەوان، ئینسان ناس، ڕۆژەپۆل دۆرا، فەیلەسووف و نووسەر لەو کەسانەن کە ئەو ڕاگەیەندراوەیان ئیمزا کردووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە نابێ ئورووپا و بە تایبەت دەوڵەتی فەڕانسە بە بیانووی پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام چاو لە چل ساڵ دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری حکوومەتی ئاخوندی بنووقێنێ. نووسەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە دەڵێن کە گەورەترین لەبیرکراوانی چلەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حکوومەتی دیکتاتۆر و بێڕەحمی مەزهەبی لە ئێران، خەڵکی ئێرانن کە ماوەی چل ساڵە دیلی یەکێک لە سەرکوتکەرترین ڕێژیمەکانی دژە ئازادیی جیهانن. لە ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خاوەنی زۆرترین ئێعدامە لە جیهاندا و بە هاتنە سەرکاری حەسەن ڕووحانی هیچ ئاڵوگٶڕێک لەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە بەژانەدا پێکنەهات، بەجۆرێک کە هەر ئێستاش هەزاران کەس لە زیندانیان بە تایبەت ئەوانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوان دا مناڵ بوون و ئێستا چاوەڕێی حوکمی لە سێدارەدان دەکەن.
کەسایەتییە ناودارەکانی فەڕانسەیی ئاماژەیان بەوەداوە کە ژنانی ئێرانی ئازایانە دژی حیجابی زۆرەملی و یاسای هەڵاواردن هاتوونە مەیدان و ئەوان گەورەترین قوربانیانی سەرکوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
واژۆکەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە دەڵێن: لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی ناڕازیان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانەکان دەکا، بەڵام ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو نیشانی دا کە خەڵکی ئێران دژی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێرانن لە ناوچەکە و جیهاندا و ئەو کردەوەیە مەحکووم دەکەن. نووسەرانی فەڕانسەویی ڕاشکاوانە خوازیاری ڕاگرتنی دەستێوەردانەکانی سەربازیی سپای پاسدارانی ئێرانن لە سووریە، غەززە، لوبنان و شوێنەکانی دیکەی جیهان و کۆتایی هێنان بە پشتیوانیی تاران لە گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک حەمماس و حیزبوڵلای لوبنان.
کەسایەتییە فەڕانسەویەکان دەڵێن کە سپای پاسداران لەو ئاژاوەگێڕیە مەترسیدارەدا میلیاردها دۆلاری بۆ نەجاتی ڕێژیم بەشار ئەسەد بە هەدەر داو و بۆتە شەریکی جینایەتەکانی ڕێژیمەکەی ئەسەد.
ئەو شازدە کەسایەتییە ناودارەی فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بە دەسپێکردنەوەی کردەوەی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە ئورووپا دژی دژبەرانی سیاسی و تێوەگلانی دیپڵۆماتەکانی ئەو ڕێژیمە لەو کردەوە تێرۆریستیانەدا کردووە. ئەوان نووسیویانە کە نابێ ئەوە لەبیر بکەین کە ڕێبەرانی پایەبەرزی ئێران هەمیشە نکۆڵیان لە قەتلی عامی یەهوودیەکان لە شەڕی دووهەمی جیهانییدا دەکەن و هەروەها بە بەردەوامی هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسڕائیل دەکەن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە ڕێژیمی ئێران خەریکی دروست کردنی مووشەکی بالستیکە بۆ بەجێهێنانی هەڕەشەکانی خۆی و بەو مووشەکانە بێجگە لە ئیسڕائیل دەتوانێ خاکی ئورووپاش بخاتە مەترسییەوە.
کەسایەتییە زانستی و سیاسییەکانی فەڕانسە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیاندا نووسیویانە کە فەڕانسە وەک نیشتمانی مافی مرۆڤ ناتوانێ لە بەرانبەر سەرکوتی توند و سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی دا بێدەنگ بێ. نیشتمانی ئێمە، فەڕانسە، دەبێ لەگەڵ خەڵکی ئێران بێ و دیفاع لە ماف و داواکارییەکانی خەڵکی ئێران بکا بۆ گەیشتن بە ئازادی و دێموکڕاسی. واژۆکەرانی ڕاگەیەندراوەکە داوایان لە سەرۆک کۆمار ماکڕۆن کردووە کە دەبێ بە هێزەوە و بێ هیچ تێبینی و شەرت و مەرجێک سەرکوتی خەڵکی ئێران لە لایەن ئاخوندەکانەوە مەحکووم بکا کە بە بەردەوامی پێشیلکاری مافی مرۆڤن لە ئێران دا .
ئەوان دەڵێن دەبێ بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕێژیمی ئاخوندەکان بە دەنگی بەرز ڕابگەیەنین کە نیشتمانی ئێمە، فەڕانسە، لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە لە بەها بنەڕەتییەکانی کۆماری و دێموکڕاسی فەڕانسە یانی ئازادی و عەداڵەت پشتیوانی دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist