باوکی ژنە تێکۆشەریکی دێموکرات لە ناوچەی کوردپەروەری سەردەشت کۆچیدوایی کرد.
بەپیێ هەواڵی گەیشتوو رۆژی یەک شەممە ١٠/٢/٢٠١٩ بەرامبەر بە ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرێز سمایل حوسێنزادە ناسراو بە سمایلی هەمزەی نستان کۆچیدوایی کرد.
کاک سمایل کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆزیکی راستەقینەی گەلەکەی بوو، لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەی هەرچی لە دەستی هات دەریغی نەکرد.
هەروەها کورێکی بۆ ماوەی چەندساڵێک پێشمەرگەی دێموکرات بوو، ماڵ و مووچە ومەزرای بنکە و لانکەی تێکوشەرانی دێموکرات بوون، لە ساڵانی ٤٧-١٣٤٦ دا لە قوناغی خەبات بۆ ئازادی و رزگاری لەدژی رێژیمی کۆنەپەرەستی پاشایەتی و دواتریش کۆماری ئیسلامی ئەوەی لە دەستی هات لەیارمەتی و هاوکاری شۆڕش و رۆڵەکانی دێموکرات کۆتایی نەکرد و، لەو ڕێگایەدا زۆر دەردەسەری و زەحمەت و ئازاری چێشت، بەڵام بە چۆک دا نەهات، رۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لە نیزیکەوە ئاگاداری دلسۆزی و خزمەت و زەحمەتەکانی ناوبراو بوون.
بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەمالەی سەربرزی و هاورێ خاتوون حسنزادە و هەموو دۆستان و خزمان لە گوندی نستان و ناوچەکە دەکەین.