جێگری كاروباری تاڵاوه‌كانی سەر بە ڕێكخراوی ژینگه پارێزی وێڕای ئاماژه به وشكبوونی سه‌دی ٩٠ گۆلی ورمێ گوتی ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وشكه‌ساڵیی زۆر بووە، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی وشكبوونی گۆلو تاڵاوه‌كانی بۆ هۆكاره مرۆییه‌كان دەگەڕێتەوە.
مه‌سعوود باقرزاده ده‌ڵێ به‌پێی ئاماره‌كان نزیك به ٤٠ تاڵاوی ئێران له نێوان سه‌دی ٥٠ تا سەدی ٩٠ به شێوه‌ی ناسروشتی وشك بوون، بۆ نموونه گۆلی ورمێ سه‌دا ٩٠ی ویشک بووە، تاڵاوی “گاوخونی” له ئیسفه‌هان سه‌دی ٩٠، پەریشان له شاری كازرون له پارێزگای فارس سه‌دی ٨٠ تا ٩٠ و مهارلوو له پارێزگای فارس هەر بە تەواوی به‌گشتی وشك بووه.
به قسەی ناوبراو ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ وه‌ك دەرهێنانی لە ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو له چاڵاوهكان هۆكاری سه‌ره‌كیی وشكبوونی گۆلو تاڵاوهكانهو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وشكه‌ساڵی، ئه‌م دوو هۆكاره له ته‌نیشت یه‌كتر سه‌دی ٩٠ تا ١٠٠ ی تاڵاو و گۆله‌كانی ئێران وشك كرد.
شایانی باسه كه نزیك به ٢٥٠ تاڵاو له ئێران هه‌یه كه ٨٤ تاڵاویان لە ڕووی ژینگەییەوە گرینگیی زۆریان هه‌یه‌و له‌م ٨٤ تالاوەش ٢٤ تاڵاوی نێودهوڵهتینو له ڕیزی كۆنڤانسیونی ڕامسەردان.