داواکاری گشتیی تاران دژایه‌تیی داوای سه‌رۆكی زیندانی ئێڤین بۆ گۆڕینی بارودۆخی زیندانی كهبوودوهندو ئازادكرانی بەمەرجی ناوبراوی کردوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، سه‌رۆكی زیندانی ئێڤین كۆتایی مانگی ڕابردوو داوای له دادستانی تاران كردبوو كه محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند به مه‌رج ئازاد بكرێ به‌ڵام دادستانی تاران داوای ناوبراوی ڕەت کردەوە.
كه‌بوودوه‌ند له دوو حوكمی جیاجیادا یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به دامه‌زراندنی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئه‌وی دیكه‌یان پێوه‌ندیی به بڵاڤۆكی بابه‌تی حه‌وتوونامه‌ی “په‌یامی مه‌ردۆم”و نووسین له‌باره‌ی پرسەکانی كوردستانه‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوەو تا ئێستا ٨ ساڵ له حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه.
دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان پێشتر چه‌ندین جار گوتبووی زیندانیكردنی ناوبراو و حوکمدرانی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ‌و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌و له روانگەی ئەوەوە هه‌ر چه‌شنه داواكارییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوە زیندانی، گۆڕینی بۆ ئازكردنی به مه‌رج و یا هه‌ر شتێكی دیكه له‌م شێوه‌یه ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌و قه‌بووڵی نییه.
کەبودوەند دەڵێ ئازادیی ناوبراو ده‌بێ بەبێ مەرج بێ.