کەسێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵێک بە دەستمان گەیشتووە یووسف ناسر بەیگی ناسراو بە مام یووسف ئاسناوێ کە کەسێکی کوردپەروەر و نیشتماندۆست بووە. بە هۆی نەخۆشییەوە رۆژی ١٩ی ڕێبەندان لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە ساڵی 1358ی هەتاوییەوە بۆ ماوەی نیزیک بە شەش ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات وەک پێشمەرگەیەکی بەوەج و بە ئیمان بە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەنگەری خەبات دا بووە، دواتر بە هۆی هیندێ کێشە و گرفت لە سەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆ, لەو کاتەوە هەتا کۆچیدوایی کرد وەفادار بوو بە ڕێبازی شەهیدان و هەر بە ئاواتی سەرکەوتنی گەلەکەی سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ریزگرتن لە تێکۆشانی سەرجەم خەمخۆرانی گەل و نیشتمان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی مام یووسف دەکات.