شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه گوتی ئاماری ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه هەر دێ‌و زیاد دەکا.
شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی گه‌لاوێژ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكارانی كاروباری ژنان‌و بنه‌ماڵه‌ی ڕێكخراوی بێهزیستی گوتی، به‌پێی به‌ڵگه‌و ئاماره‌كان زۆربوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ژنان زیادیان کردوە.
ناوبراو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی ئاماری ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه ڕوو له گه‌شه‌یه‌و ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا سه‌دی ١٢ بنه‌ماڵه‌كان ژنان سهرپهرستیاننو به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شیش له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی ١٣٩٠، نزیك به 2 میلیۆن و ٥٠٠ ژن سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئاستی ئێران‌دا بوون كه له چاو ساڵی ٨٥، له سه‌دی ٩ بۆ سه‌دی ١٢ زیادی کردبوو.
شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی، ساڵی ڕابردوو گوتبووی كه سه‌دی ٨٢ ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه بێكارن. هه‌روه‌ها ڕه‌زا نه‌ورۆزی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروكاری پشتیوانی كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی كومیته‌ی ئیمدادیش ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ١٦ ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه كه‌متر له ٤٠ ساڵیان تەمەنە.
ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران بەو ژنانە دەگوترێ لە مێردەکانیان جیابوونەتەوەو سەربەخۆ دەژین، یان بێوه‌ژن، هاوسه‌ری مه‌عتاد، هاوسه‌ری كوژراوانی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق، ژنانی كۆچه‌ریی بێ سه‌رپه‌رست، ژنانێك كه هاوسه‌ره‌كانیان له زیندان دان، ژنانێك كه هاوسه‌ره‌كانیان بێكارن، ژنانێك كه هاوسه‌ره‌كانیان نه‌خۆشن، ژنانی سه‌ڵت، ژنانی به‌ساڵداچووی ته‌نیا، ژنانی مێردمردوو، یان له جێ‌دا كه‌وتوو و ئەو ژنانە دەگرێتەوە كه مێردەکانیان ونبوون.