١٥ هەزار داعشی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو هاوپەیماناندا کوژراون.
باڵوێزی ئا‌مریكا له عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له وتووێژێكدا ڕایگه‌یاند كه له هێرشه ئاسمانییەکانی ئا‌مریكا دژی هێزه‌كانی داعشدا تا ئێستا زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌س له‌م گرووپه كوژراون.
ئیستوارت جۆنز، باڵوێزی ئا‌مریكا له به‌غدا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی زیاتر له ٣ هه‌زار جار مۆڵگه‌كانی داعشی بۆردومان كردوه‌و ئەمریکا ڕۆڵی به‌رچاوی له ئازادكردنی زانكۆی ئه‌نباردا بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی تلویزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه، جۆنز کە له به‌غدا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکرد، گوتی: هێرشه ئاسمانییەکانی ئامریكا‌و هاوپه‌یمانان دژی مهڵگهكانی داعش زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیان لە هێزەکانی ئەو گڕووپە تێرۆریستییە كوشتووه.