ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان لە شاری خوڕەمئاباد چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا کەسێک لە هێزەکانی ڕێژیم کوژرا و کەسێکیتر بریندار بوو و بەهۆی تەقەی چەکدارەکانەوە تانکێڕێکی نەوت ئاگری گرت و زیانێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە پێوەندی لە گەڵ ئەو چەکدارانە بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ لایەنێکیش وەستۆی خۆی نەگرتووە.
ئەسەد عەبدووڵڵاهی فەرمانداری شارستانی خوڕەمئاباد ڕایگەیاند کە هەیئەتێک بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
جێیئاماژەیە رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان لە ئاکامی هێرشی چەکداریی بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی بەسیج لە شاری “نیکشەهر” لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کارمەندێکی سپای پاسدران کوژراو، ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.