له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی “ئه‌لمۆنیتۆر”، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، وته‌بێژی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ و جێگه و پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له باس و خواسه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به ئێران‌دا تێڕوانینی حیزبی دێموکڕاتی سه‌باره‌ت به‌م که‌مایه‌سیی ئه‌م دانیشتنه‌ی خسته‌ڕوو.
له رپۆرتێکدا که ئه‌لمۆنیتۆر بڵاوی کردۆته‌وه ئامانج و ئاجێندای کۆنفرانسی وارشۆ که بڕیاره رۆژانی ١٣ و ١٤ ی فێوریه له پێته‌ختی له‌هستان ببه‌سترێ له گۆشه‌نیگای به‌شدارانی ئه‌م کۆنفرانسه‌وه خراوه‌ته به‌ر باس.
راپۆرته‌که له زمانی وته‌بێژی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه ده‌ڵێ :”ئاشکرایه که ره‌فتاری کۆماری ئیسلامی و ئاینده‌ی ئێران ته‌وه‌ری هه‌ره سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆنفرانسه ده‌بێ. به‌ڵام جێگه‌ی داخه که گرینگ‌ترین ئه‌کته‌ر که ده‌توانێ ره‌فتاری کۆماری ئیسلامی بگۆڕێ، واته خه‌ڵکی ئێران و پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته، له باس و خواسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به ئێران‌دا به‌شدار ناکرێن”.
د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئه‌لمۆنیتۆر گوتوویه‌تی “سه‌یر نیه که بۆ کۆنفرانسێكی نێوان ده‌وڵه‌تان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌وڵه‌ت نین به‌ڕه‌سمی بانگ نه‌کرێن. به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌كته‌ره غه‌یره ده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ك چاوه‌دێر به‌شداری ئه‌م کۆنفرانسانه بکرێن و به‌م جۆره له ئه‌كته‌ره ده‌وڵه‌تییه شوێندانه‌ره‌کان نزیک ببنه‌وه”. به وته‌ی وته‌بێژی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هیچ مه‌نتقێكی تێدا نیه که بته‌وێ ره‌فتاری کۆماری ئیسلامی بگۆڕی و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و رێژیمه له‌به‌رچاو نه‌گری.
راپۆرته‌که‌ی ئه‌لمۆنیتۆر هه‌روه‌ها له زمان تریتا پارسی‌یه‌وه که ئه‌کادیمییه‌كی ئێرانییه گوتوویه‌تی : “ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆیه بانگهێشت نه‌کراوه چونکه ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه مشتێك گرووپی بێکه‌ڵکه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بانگهێشتی ئه‌و کۆنفرانسه بکرێن، مانای ئه‌وه‌ی ده‌بوو که ئه‌مریکا به‌دوای گۆڕینی رێژیمی ئێرانه‌وه‌یه”. شایانی گوتنه که تریتا پارسی گومانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که له ئه‌مریکا کاری لۆبی به قازانجی کۆماری ئیسلامی ده‌کا.
ئه‌لمۆنیتۆر هه‌روه‌ها لێدوانی که‌ریم عه‌بدیان چالاکی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی نیشته‌جێی واشینگتۆنی وه‌رگرتووه. ناوبراو به ئه‌لمۆنیتۆری گوتوه “کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا پێیان راگه‌یاندووه که ناتوانن هیچ گرووپێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به‌ره‌سمی بانگهێشتی ئه‌و کۆنفرانسه بکه‌ن، چونکه ئه‌م کۆنفرانسه کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تانه و ئه‌کته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌کان بانگ ناکرێن”.
ئه‌لمۆنیتۆر له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به ده‌وڵه‌تانی به‌شدار له‌و کۆنفرانسه‌دا کردوه که به وته‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف نیشانه‌ی داماوی و مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی به‌شدارانیه‌تی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شرۆڤه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی فاینانشڵ تایمز کردوه که گوتوویه‌تی سوودی سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆنفرانسه ئه‌وه‌یه که ئیسرائیل و ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه‌ی که‌نداو که پێوه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان پێکه‌وه نیه به‌ڵام وه‌کیه‌ك نه‌یاری ئێرانن، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا پێکه‌وه کۆ ببنه‌وه.
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ کوردستان و کورد د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده سه‌باره‌ت به مێکانیزمی به‌شداریی ئه‌کته‌ره غه‌یره ده‌وڵه‌تییه‌کان له کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا گوتی له رووی حقوقییه‌وه مێکانیزمی به‌شداریی بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان له کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ئاجێندا و ئیراده‌یه‌کی سیاسی هه‌یه. بۆ نموونه وه‌ک چۆن کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به سوریه هه‌ر سێ لایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی تێدا به‌شداره، ده‌کرێ بۆ ئێرانیش ورده ورده بیر له‌و جۆره رێکارانه بکرێته‌وه. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده گوتی راسته که دۆخی ئێران هێشتا وه‌ک سوریه‌ی لێ نه‌هاتوه و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش زۆر په‌رش و بڵاوه، به‌ڵام جیا له‌وه که ئۆپۆزیسیۆنی سوریه‌ش پارچه پارچه‌یه، له ئێرانیش کاره‌ساتی مرۆیی له ئاره‌دایه و رێژیمی کۆماری ئیسلامی له شه‌رعیه‌تی راسته‌قینه که‌وتووه.