دۆناڵد تڕامپ سەرۆککۆماری ئامریکا لە وتاری ساڵانەی خۆیدا بە توندی هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی و هەڕەشەی لێکرد.
لە دانیشتنی ساڵانەی کۆنگرەی ئامریکا کە رۆژی سێشەممە ١٥ی فێڤرییە کە لە واشنگتۆن بەڕێوەچوو، دۆناڵد تڕامپ لە قسەکانیدا بە شێوەیەکی تووند ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خستەبەر باس وتی :”ئێمە لە دەوڵەتێک وەکوو ئێران خۆش نابین کە هەمووکات درووشمی دژ بە ئامریکا دەدات و، هەروەها دەستی سوورە بە خوێنی خەڵکی خۆی و خەڵکی وڵاتانی دیکە.
سەرۆک کۆماری ئامریکا لە درێژەی قسەکانیدا دەوڵەتی ئێرانی بە ڕێژیمێکی گەندەڵ و خەیانەتکار ناو برد و، ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دونیادا گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە و دەسەڵاتەکەی دیکتاتۆرێکی گەندەڵە و بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و سەرەڕۆیە دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگات ، قورسترین گەمارۆکانمان خستووتە سەر ئەو دەوڵەتە.
شیاوی باسە لە درێژەی گوشارەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، چەند رۆژ لەمەوپێش باس لەوە کرا کە ئامریکا بە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە عێراق دەیهەوێت چاودێری ئێران بکات و هەر ئەمەش تووڕەیی بەرپرسانی ئێرانی لێکەوتەوە.