ئیسحاق جیهانگیری وێڕای ئاماژه به گهندهڵەکان لە ئێران كه زیانێكی گه‌وره‌یان له ئابووی ئێران داوه گوتی، كه‌سانێك كه ٢ میلیارد‌و ٧٠٠ میلیۆن دۆلاریان به لایه‌نێكی دیكه داوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار بن، قەرزداریشمان دەکەن.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانیی تاران گوتی، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هێندێك له گهندهڵەکان هێشتا داواكاریشنو كه‌سێك كه ئیمزای كردوه تا ٢ میلیارد‌و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار پاره به كه‌سێكی دیكه بدا، ئه‌مڕۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی كه شه‌رمه‌زار بێ‌و داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكا، داواكاریشه.
ناوبراو دەڵێ دوای ئەوەی گه‌مارۆكان بە سەر ئێران‌دا سەپێندرانو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆر کەس له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا لە ئاوی لێڵ ماسییان گرت. ئەوان به مه‌به‌ستی تایبه‌ت پووڵیان لە ده‌وڵه‌ت وه‌رگرت تا گەمارۆکان دەور لێبدەنەوە، به‌ڵام كاره‌كه‌شیان نهكردو ئێستاش کە داوای پووڵەکەیان لێ ده‌كه‌ینه‌وه، ئامادە نین بیدەنەوە کە بابەک زەنجانی یەک لەوانو دەیان کەسی لەمجۆرە هەن.