باوكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكرات له شاری سنه به هۆی نهخۆشیو پیری ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ حه‌سه‌ن موالی, باوكی شه‌هید مه‌نسوور موالی به هۆی پیری و نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌دا کۆچی دوایی کرد.
كاك حه‌سه‌ن ساڵی ١٣١٥ له به‌همه‌ن ئاوای شاری دێولان له دایك بووه. خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تییه‌كی ئازادیخواز، دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رێكی خۆشەویستی دەوروبەری بوو. ئەو باوه‌ڕی قووڵی به ڕێبازی حیزب‌و كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی بوو تا دوایین ساته‌كانی ژیانی چاوه‌ڕوانی وه‌دیهاتنی ئامانجی كوڕه‌كه‌ی بوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید مه‌نسوور موالی ساڵی ٦١ ی هەتاوی له سه‌نگه‌ری به‌رگریی له نیشتماندا له شاری سنه شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو دهكاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ