له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی کاک ڕه‌حمان عه‌زیزی، ئه‌ندامی حیزب‌و باوکی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌رێوه‌چوو.
له‌و بۆنه‌و پرسه‌یه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٢ ی گه‌لاوێژ به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو؛ نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژههڵاتو باشووری کوردستان، که‌سایه‌تییه سیاسی‌و ئهدهبیو فهرههنگییهکانو ئه‌ندامانی حیزب له باشووری کوردستان له نیزیکه‌وه هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ کاک خالید عه‌زیزی ده‌ربڕی.
کاک ڕەحمانی عەزیزی، ناسراو بە ڕەحمانی ھەمزەی؛ کەسایەتیی دلسۆزو نیشتیمانپەروەرو خۆشناوی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌و باوکی کاك خالیدی عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رۆژی یەک شەممە،١١ی گەلاویژ کۆچی دوایی کرد.
وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی کۆچی دوایی مام ڕه‌حماندا هاتوه: ڕەحمانی ھەمزەی لە دایکبووی ١٣١٠ی هه‌تاوی‌و لە گوندی ئاڵیاوێ شێخانی ناوچەی سندووس لە دایک بووە. کاک ڕەحمان لە ئەندامە کۆنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌و له ساڵەکانی دەیەی ٣٠ی ھەتاوییەوه بۆته ئه‌ندامی حیزب. کاک ڕەحمان ده‌گه‌ڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، بەڵام ئەندامێکی خاوەن ھەستو دڵسۆز بوو، خۆشەویستی نێو کۆمەڵگای خۆی بوو، هەموو کاتێک ئەرکی کادرێکی حیزبی ڕادەپەڕاند، کەسایەتییهکی لە رادەبەدەر کەم تەوەقوع به‌ڵام دڵگەورە بوو. ئه‌و دەگەڵ ھەموو نەخوێندەواریی خۆی، لەنێو زەحمەتکێشانی گوندنشین‌دا، خاوەنی نفووزی کەلام بوو، تەنانەت لە نێو ئازەرییەکانی ناوچەکەشدا زۆر خۆشەویست بوو.
بەدوای شۆرشی گەلانی ئیرانیش‌دا کاک رەحمان وەک کەسایەتییهکی نیشتمانپەروەرو خاوەن هەڵوێستو بەرابردوو لە ناوچەکانی شنۆ‌و نەغەدەو پیرانشار جیگای ڕێز‌و ئیحترام بوو.