وەزیری نەوتی ئێران دەڵێ تا نێوەڕاست مانگی سەرماوەز گەمارۆ نەوتییەكانی دژی ئێران هه‌ڵده‌گیرێن. ئه‌و ده‌ڵێ به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه خه‌ڵک هه‌ژارتر له جارانن.
بیژەن زەنگەنە لە بەرنامەی ڕاسته‌وخۆی تلویزیۆنیی “نیگای یەك”ی شه‌به‌که‌ی ١ ی دهنگو ره‌نگی ڕێژیم‌دا باسی له دوایین بارودۆخی هەناردەی نەوتی ئێران له ئێستادا کرد.
ئه‌و گوتی تا پێش سه‌پاندنی گەمارۆكان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران ڕۆژانە 3 میلیۆن و ٨٠٠ هەزار بۆشكەو ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران 2 میلیۆن و ٢٠٠ هەزار بۆشكە بوو، بەڵام كە گەمارۆکان خرانەسەر نەوتی ئێران، هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ یەك میلیۆن بۆشكە لە ڕۆژدا له که‌میدا.
بیژەن زەنگەنە وێڕای ڕەخنە لە كردەوەو ئاڕاستەی دەنگو ڕەنگ بۆ پشتیوانی نه‌كردنی لە دەوڵەت سه‌باره‌ت به هاندانی دەوڵەمەندەكان بۆ وازهێنان له یارانهکانیان گوتی، هەر ئێستا وەزارەتی نەوت بە شێوەی مام ناوەندی دەبێ ڕۆژانە ٩٠ میلیارد تمەن لە داهاتی خۆ بۆ دابینكردنی یارانەی نەغدی بداته ده‌وڵه‌ت.
وەزیری نەوت وێڕای پێداگریی لەوەی كە دەنگو ڕەنگ وه‌ک میدیای نیشتمانی هیچ یارمەتییەكیان به دەوڵەت لە هەمبەر بڕینی یارانەی دەوڵەمەندەكان نه‌داوه، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که ساڵانیکه داهاتی سەرانەی خەڵك دابه‌زیوه‌و خەڵكی ئێران هەژارتر بوون.
ناوبراو لە باره‌ی ئەگەری گەڕانەوەی شیركەتە نەوتییەكانی ئا‌مریكا بۆ پیشەسازیی نەوتی ئێران گوتی، هیچ چەشنە ئاستەنگێك بۆ به‌شداریی شیركەتە نەوتییەكانی ئا‌مریكا له پیشەسازیی نەوتی ئێران نییە، به‌ڵام ئه‌وه دەوڵەتی ئا‌مریكا بۆ خۆیه‌تی که چالاکیی ئەم شیركەتانەی بەرتەسك كردۆتەوەو تا ئێستا نەیهێشتووە خۆ لە پیشەسازیی نەوتی ئێران بده‌ن.